2025-05-14 302 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ 12 بڕیاری نوێی دەربارەی تای خوێن بەربوون دەرکرد

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆ دوای كۆبوونەوەكەی ڕۆژی سێشەممەیدا، 12 بڕیاری دەركردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی وشكەساڵی.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری2025، وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێكی دا بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، هەروەها چەند بڕیارێكیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵیش دەركرد.

 دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ بەم شێوەیەن:

- ئەنجامدانی هەڵمەتێكی فراوانی هۆشیاری بۆ هاوڵاتیان لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و ناوەندە ئاینی و ڕۆشنبیرییەكانە.

-لایەنە پێوەندارەكان ڕاسپێردراون بە چاودێریكردنی سەرچاوەكانی هێنانی ئاژەڵ و بەروبوومەكانی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان، پێویستە تەنیا لەو شوێنانە بێن كە پەتاكە تێیدا بەربڵاو نییە.

- چاودێریكردنی ئەو شوێنانەی ئاژەڵی لێ سەردەبڕێت، هەروەها بەسەركردنەوەی مەیدانی ئاژەڵ و ئاگاداركردنەوەیان كە تەنیا سەربڕین دەبێت لە كوشتارگە بێت، لەگەڵ چەندان بڕیاری تر.

دەقی بەیاننامەی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان دەربارەی تای خوێن بەربوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سەرەکی