2025-05-14 101 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێم بە کۆی دەنگ پڕۆژەی رووناکی پەسەند کرد

ناوەندی هەواڵ

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بەکۆی دەنگ پرۆژەی رووناکی واتە کارەبای (24) کاتژمێری پەسەند کرا.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەى پرۆژەی رووناکییەوە، ڕایگەیاند، "پرۆژەکە بە کاری هەماهەنگی هەریەک لە حکومەت و هاوڵاتیان جێبەجێدەکرێت".

بەگوتەى پێشەوا هەورامانى، تەواوی هاوڵاتیان لە پرۆژەکە سوودمەند دەبن و جگەلەوەی رەچاوی باری دارایی  کراوە و ئێستا 80% خەڵکی دەتوانن کارەبای 24 کاتژمێرییان هەبێت و پارەیەکی کەمتر لە جاران بدەن.

وتیشى "پلانی حکومەت ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە بۆ سەنتەری شارەکان دابینکرابێت، دواتر پرۆژەکە دەبرێتە دەرەوەی شارەکان".

ئاماژەى بەوەشکرد، لە سێ مانگی یەکەمدا کارەبا بە نرخى پاڵپشتیکراو بە هاوبەشان دەدرێت.

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

سەرەکی