2025-06-02 77 جار خوێنراوەتەوە

42 ساڵ بەسەرگولەبارانکردنی 59 گەنجی کورد لە شاری مهاباد تێدەپەڕێت

ئیرادە میدیا

بەهۆى داواکردنى مافە زەوتکراوەکانی گەلەکەیان،ماوەى 46 ساڵە رژێمى ئێران گەنجانى کورد لە زیندان و شەقامەکان لە سێدارە دەدات، 42 ساڵ بەر لە ئێستاش 59 گەنجى کورد لە شارى مهابادى رۆژهەڵاتى کوردستان بەدەست وچاوى بەستراوى گولە باران کران تا ئێستا سەربار فشار و بانگەوازى رێکخراوەکان ئامادە نییە دەستبەردارى ئەو سزایانە بێت دژى کورد.
 
ساڵى 1979 کاتێک گەلانى ئێران دژى رژێمىپاشایەتى دەنگى نارەزایەتییان بەرزکرەوە و تەختى پاشایەتیان روخان دەسەڵاتى هێزە شیعەکان بە سەرکردایەتى خومەینى هەلەکەیان قۆستەوە و دەسەڵاتیان گرتەدەست بەڵامگەلى کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان باش لەوە گەیشتبوون کە دەسەڵاتى شیعەکان چى داهاتوویەک بۆ گەلانى ئێران دێنێتە کایەوە بۆیە هەرزوو گەلى کورد ئەو دەسەڵاتەىرىتکردەوە و لەبەرانبەردا هاوڵاتیان کورد و پارتە کوردیەکان روبەروى کینەى دەسەڵاتدارانى ئەوکاتەى ئێران بونەوە.
 

بەهۆیەوە شەڕ لە رۆژهەڵاتى کوردستان هەڵگیرسا هێزەکەىدەسەڵاتدارەى ئیسلامیەکەى ئێران کەوتە گیانى کورد و سەدان گەنجى کوردیان بەتۆمەتى هاوکاریکردن یان لایەنگرى لە پارتە کوردیەکان دەستگیرکرد و زیندانیان کردن، بۆ پەردە پۆشکردنى شکستەکانى خۆیان دەستیان دایە لە سێدارەدان و کۆمەڵکوژکرنى ئەو گەنجانە.

لە کۆتاییەکانى مانگى ئازار و 1983 لە زیندانىتەبرێز 59 گەنجى مهابادى لە پرۆسەیەکى دادگایکردنى چەند خولەکیدا بە سزاى لەسێدارەدان سزا دا و هەر لەو زیندانە گولە باران کران، بەڵام هەواڵى گولەبارانکردنىئەو گەنجانە رۆژى دووى حوزەیرانى 1983 بە فەرمانى قائیمقامى مهاباد بڵاوکرایەوە هەر لەو ساڵانەدا بەدەیان گەنج لە فڕۆکەخانەى سنە گولە باران کران و لە شارەکانىدیکەش  لە کرماشانەوە تا ورمێ بەدەیان تێکۆشەر و گەنجى کورد بە تاوانى داواکردنى ئازادى لەلایەن رژێمى ئیسلامى ئەوکاتىئێرانەوە لە سێدارە دران و کۆمەڵکوژ کران.
 
لە ئێستاشدا بەدەیانگەنجى کورد و ژنى کورد وەک پەخشان عەزیزى و وریشە مورادى بەهۆى کار وچالاکیەکانیان لە رۆژهەڵاتى کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانى رژێمەوە لە زیندانەکان دەستبەسەرکراون و حوکمى لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە سەرباربانگەواز رێکخراى نێوخۆى و نێودەوڵەتى بۆ هەڵگرتنى سزاکانیان  ئێران ئامادە نییە دەست لەو سزایە هەڵبگرێت.

لە کۆتاییەکانی مانگی 5ی ساڵی 1983 لە زیندانی تەورێز 59 گەنجی مهابادی لە دادگایکردنێکى چەند خولەکیدا بە لە سێدارەدان سزادران و دواتر گولـلەباران کران، دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر کۆمەڵکوژییەکە، قایمقامی مهاباد بە فەرمی ناوی قوربانییەکانی راگەیاند، بەڵام تا ئێستا کەسوکاری قوربانییان نازانن تەرمی رۆلەکانیان چۆن و لە کوێ بەخاک سپێردراون.

  • 42 ساڵ بەسەرگولەبارانکردنی 59 گەنجی کورد لە شاری مهاباد تێدەپەڕێت

  • ئیسرائیل 'دەوڵەتی جولەکەکان' لە غەززە دروست دەکات

  • ژمارەی قوربانیانی غەززە گەیشتە 54 هەزار کەس

  • مه‌زارگایه‌كی جوله‌كه‌كان له‌ به‌غدا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌‌

  • نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی گەرمتربوونی گۆی زەوی هۆشداری دەدات

  • عێراق؛ كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ئاو بەڕێوەدەچێت

  • ڕاستی كوشتن و له‌ناوبردنی سپیپێسته‌كانی ئه‌فریقای باشوور

  • دامەزراوەی پەی: ساڵ لەدوای ساڵ پەرلەمان لاوازتر، سست و دەستەمۆو فەرامۆشكراوتر دەبێت

  • سەرۆک کۆماری ئێران: ئێمە لە هەڕەشەکان ناترسین

سەرەکی