2025-06-04
181 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل زیاتر له 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده ئامانج
ناوه‌ندی هه‌واڵ
سوپای ئیسرائیل ئه‌مشه‌و، (4ی حوزه‌یرانی 2025) زیاتر له 20 پێگه‌ی سه‌ربازی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا و سوپای سوریای له باشووری ئه‌و وڵاته كرده ئامانج، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا به‌رده‌وامه.
پاش كه‌مێك له به‌یاننامه‌كه‌ی "ئیسرائیل كاتس" وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی له‌ناو خاكی سوریاوه كرایه سه‌ر ناوچه‌كانی جۆلان، و به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی توندی دا، سوپای ئیسرائیل زیاتر له 20 شوێنی جیاوازی له باشووری سوریا كردۆته ئامانج.
ئه‌و جێگایانه‌ی ئیسرائیل كردویه‌تییه ئامانج، بریتین له پێگه سه‌ربازییه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، قونه‌یته‌ره و ده‌رعا.
هه‌روه‌ها به پێی ڕاگه‌یاندنی سوپای ئیسرائیل، ئه‌م هێرشه تا 48 كاتژمێری تر به‌رده‌وام ده‌بێت.
"ئیسرائیل كاتس" هه‌ر ئه‌مشه‌و، "ئه‌حمه‌د شه‌رع"ی سه‌رۆكی كاتی سوریای به به‌رپرس دانا له هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
دوای هێرشی سوپای ئیسرائیل، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و دوپاتیكرده‌وه: "وڵاته‌كه‌یان نابێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها كاری هه‌ره‌له‌پێشینه‌یان له باشووری سوریا، چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و نه‌هێشتنی هیچ حاڵه‌تێكی چه‌كدارییه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆبێبه‌ریكردنیان له‌وه‌ی ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل كاری ئه‌وان نییه.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریادا هاتووه: "ئه‌وان هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌و هێرشه‌ی كه گوایه كراوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل، و ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن كه ده‌كرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئاشكرای سه‌روه‌ری سوریایه، ئه‌م هێرشانه له كاتێكدایه ناوچه‌كه له هه‌ركاتێكی تر زیاتر پێویستی به ئارامی و ئاسایش هه‌یه".
پاش هێرشه موشه‌كیه‌كه، گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو به‌ناوی"كه‌تائیبی شه‌هید محه‌مه‌د زێف" به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی گرته ئه‌ستۆ كه كرایه سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان.

به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌و گروپه چه‌كدارییه پێش ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێك و له به‌رواری (31ئایاری 2025) خۆی ئاشكرا كردووه، و هه‌ژمارێكی له‌سه‌ر تێلیگرام كردۆته‌وه، هه‌ر زوو بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بێئاگایی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و گروپه‌وه ڕاگه‌یاند، به‌و پێیه‌ی گروپه‌كه ناوی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌وانی له‌خۆی ناوه.
به پێی هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی سوریا، له بۆردومانی ئیسرائیل بۆسه‌ر لیوای 121ی سه‌ر به فیرقه‌ی حه‌وتی پیاده‌ی سوپای سوریا له باشووری دیمه‌شق، چه‌ندین كوژرا و بریندار هه‌یه.
-
حاجییه‌كان به‌رده‌وامن له كۆكردنه‌وه‌ی به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی ڕه‌جم بكه‌ن
|
-
ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات
|
-
ئیسرائیل زیاتر له 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده ئامانج
|
-
یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان
|
-
دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە
|
-
لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە
|
-
پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات
|
-
پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە
|
-
لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا
|
|
|