2025-06-03 158 جار خوێنراوەتەوە

فراکسیۆنی یەکگرتو: لەجیاتى مژدە لێبڕینى موچە دەستیپێكرد

 

فراکسیۆنی یەکگرتوى ئیسلامى لە پەرلەمانى كوردستان؛ لە راگەیاندراوێك دا ئاماژە بەوەدەدات؛ كە فەرمانبەران و خانەنشینان چاوەڕێی موژدانەی موچە بون لە پێش جەژن، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هەواڵی ناخۆشی لێبرینی موچەی پێدان.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتوە، فەرمانبەران کەوتونەتە بەر بەرداشی بڕیاری سیاسی حکومەتی عێراق و حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم.

 فراكسیۆنى یەكگرتو ئەوەشى رونكردۆتەوە كە سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی 60 موچەی فەرمانبەران بە بیانوی پاشەکەوت و لێبڕین و خۆگونجادن نەدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پلە بەرزکردنەوەش چەندین ساڵە راگیراوە.

 فراكسیۆنەكە ئەم بێباکییەى حكومەتى كاربەڕێكەر بە بارگرانییەکی تر بۆ سەر موچەخۆران دەزانێت و پێیوایە، دەبێت لەو بڕیارانەدا رەچاوی دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان بکات.

  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی