2025-06-03 93 جار خوێنراوەتەوە

لە سێ شارى هەرێم پزیشکانی ناڕازیی‌ و دانەمەزراو گردبونه‌وه‌

بەمەبەستى دەستپێکردنەوەی پلەبەندیی دامەزراندنیان پزیشکانی ناڕازی ‌و دانەمەزراو لەهەولێر و سلێمانی و دهۆک  گردبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لەپزیشکانی دانەمەزراو لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک گردبونەوە و لە بەیاننامەیەکدا بەشێک لە پزیشکانى دانەمەزراو لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، لەسەرجەم شارەکانی هەرێم ژمارەیان نزیکەی هەزارو 600 پزیشکە، بەڵام تائێستاش حکومەتی هەرێم ‌و وەزارەتی تەندروستی دامەزراندنی پزیشکانیان بەجدی وەرنەگرتوەو کاری پێویستیان نەکردوە.

هۆشداریشدەدەنە حکومەت، کە پزیشکانی ناڕازی نەخۆشخانەکان چۆڵدەکەن‌و هاوشانی پزیشکانی دانەمەزراو دێنەسەر شەقام‌ و بایکۆت دەستپێدەکەن.

ئەو پزیشاکانە داوا دەکەن هەوڵی جدی بدرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بەزوترین کات دامەزراندنیان بۆ بکرێت  بە تایبەت لەدامەزراندنی پزیشکانی دەرچوی ساڵی 2024ی زانکۆکان لەسەرتاسەری هەرێم بۆ ئەوەى مافى ئەوان و دانەمەزراوەکانیش نەفەوتێت.

لە سێ شارى هەرێم پزیشکانی ناڕازیی‌ و دانەمەزراو گردبونه‌وه‌

 

  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی