2025-06-08 277 جار خوێنراوەتەوە

گەنجێکی عەرەب لە ڕووباری سیروانی دەربندیخان خنکا

ناوەندی هەواڵ

سەرباری دانانی هێماکانی مەترسی لەو ناوچەیە، گەنجێکی بەڕەگەز عەرەب لە ڕووباری سیروان و لەهەمان ئەو شوێنەی هێماکەی لێدانراوە خنکا .

نیوەرۆی ئەمرۆ بەرێوەبەری بەرگریی شارستانی دەربەندیخان خنکانی گەنجێکی بە هۆی مەلە کردن لە ڕووباری سیروان و لە ناوچەیەکی مەترسیدار ڕاگەیاند، بەڕێوەەبەرەکەی بەرگری شارستانی دەربندیخان دەڵێت : شوێنەکە مەترسیدار بووە و هێمای مەترسیشیان لە شوێنەکە هەبووە .

موقەدەم کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیحان دەڵێت : گەنجەکە میوانە و بە ڕەگەز عەرەبە، ناوی “جابر نەجم عەبدحموودییه” و پێدەچێت خەڵکی پارێزگای دیالە بێت و لە دایکبووی ساڵی 2004ـە، و بەمەبەستی مەلەوانی چووەتە ناو ئاوەکە، هاوڕێکەی فریای کەوتووە بەڵام هەتا دەریهێناوە خنکاوە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دەربەندیخانە .

 بە پێی زانیارییەکان گەنجە بە ڕەگەز عەرەبەکە "گەشتیارە" و لە شوێنێکی مەترسیدار مەلەوانی کردووە لە نزیک کۆڕنیشێکی گەشتیاری، بەرگری شارستانی دەربەندیخان دەڵێت هێماکانی مەترسی و قەدەغەی مەلەوانیان لە شوێنکە هەبووە .


  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

  • په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

  • به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

  • پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

سەرەکی