2025-07-09 219 جار خوێنراوەتەوە

لیژنە وەزارییەكەی عێراق یەكەم كۆبونەوەی لەبارەی كێشەی موچەو نەوتی هەرێم كرد

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو لیژنە وەزارییەی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداو هەرێم پێكهێنراوە،یەكەم كۆبونەوەی خۆی ئەنجام دا و تێیدا جەخت لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەبارەی پرسی نەوت و موچەی هەرێم بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێكی خێراو دادپەروەرانەو واقیعی كە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكات هاوتای فەرمانبەرانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت، بڕى بەکارهێنانى ناوخۆیی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمى کوردستان و بەجێکردنى مووچە تاوتوێ کراون.
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەمموزى 2025، بە سەرۆکایەتىی محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانان و جێگرى سەرۆکوەزیران کراوە.
 
بە گوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى پلاندانانى عێراق، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە هەڵپەسێراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
   
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو کارنامەی پێشکێشکراوی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان خراونەتەڕوو، کە چەند تەوەرێکی گرنگیان لەخۆگرتووە؛ لەوانە، دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت و میکانیزمەکانی رێکخستنی، بڕى بەکارهێنانى ناوخۆیی بەرهەمە نەوتییەکان، هەروەها ڕادەستکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی بەجێکردنى موچەی فەرمانبەران."
 
لیژنەکە سێشەممە 8ی تەمموز دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێکهێنرا بۆ ئەوەى هەردوو ڕەشنووسی هەولێر و بەغدا لە بارەى داواکارییەکانى نێوانیان لەبارەى پرسى نەوت و موچە یەکبخەن.
 
وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاندووە: "لیژنەکە جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆ تەکنیکی و کارگێڕییەکان لەبارەی ئەو دۆسیانەوە کردەوە، بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری خێرا و دادپەروەرانە و واقیعییانە، کە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات، هاوشێوەی هاوپیشەکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق"
 
ڕۆژی دووشەممە 7ی تەمموز شاندى حکومەتى هەێم سەردانى بەغدایان کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە بارەى پرسى نەوت و موچە، بەڵام نەیانتوانى لەگەڵ لیژنەى تایبەتى حکومەتى عێراق بگەنە ڕێککەوتن و بەوهۆیەوە ئەو لیژنە وەزارییە پێکهێنرا.
 
لیژنەکە محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانان سەرۆکایەتی دەکات و هەریەک لە "نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەنگین رێکانی، وەزیری نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوە، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، خالید بەتال، وەزیری پیشەسازیی و کانزاکان و خالید شوانی، وەزیری داد" ئەندامن تێیدا.
 

  • له‌ قه‌ندیل دۆخه‌كه‌ چۆنه‌؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه‌: تاكه‌ ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه‌

  • ڕێككه‌وتنى تاران و واشنتۆن؛ به‌ند و ڕێساكانى قۆناغى نوێ

  • چی روودەدات؟؛ رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران؛ ئاڵنگارییەکان و هەڵوێستی ئیسرائیل

  • چیرۆکی شانەیەکی زاواکەی سەدام؛ بەعسییەکان لە خۆشاردنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە و تیرۆرکردن

  • خۆپیشاندان لە تاران و مەشهەد؛ ڕەخنە لە عێراقچی و قاڵیباف دەگیرێت

  • دۆخەکە چارەنوسسازە؛ چی بۆ کورد لە ناوچەکە بەڕێوەیە؟

  • خامنه‌یى دواى زیاتر له‌ چوار مانگ به‌ خاك ده‌سپێردرێت

  • قەرەیلان : وەرن با واژۆی حەرامکردنی شەڕی ناوخۆ و سیخوڕی کردن بەسەر یەکەوە بکەین

  • ئەنجومەنی وەزیران: داهاتی مانگانەی هەرێم بە ڕێژەی زیاتر لە 70٪ دابەزیوە

سەرەکی