7   کاتژمێر پێش ئێستا 1353 جار خوێنراوەتەوە

ناتانیاهۆ: ئیسرائیل بە سێ مەرج لە ئێران نادات

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سێ مەرجی بۆ ئێران دانا و پێشنیاری کرد کە جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە دەتوانێت ڕێگریی بکات لە دەستپێکردنی هێرشی نوێ بۆ سەر تاران.

ناتانیاهۆ لە درێژەى دیدارەكەیدا سێ مەرجى بۆ ئێران دانابو كە دەبێت دەستبەردارى هەریەك لەو سێ خاڵە بێت ئینجا گرەنتى ئەوە دەكرێت ئیسرائیل جارێكى تر هێرشە نەكاتە سەر ئێران، ئەوانیش بریتین لە:

یەكەم: كۆتایى هێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم.

دوەم: وازهێنان لە پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی بالیستی دورمەودا.

سێهەم: دەستهەڵگرتن لە پشتیوانی لە تیرۆر.

ناتانیاهۆ هەر لەو چاوپێكەوتنەدا وتیشی: ئەگەر ئێمە مامەڵەیەکی ناوازە لەگەڵیان نەکەین، کە بریتییە لە وازهێنان لە پیتاندنى یۆرانیۆم و بەرنامەى موشەكە بالیستییەكانیان، ئەوا هەر وەك دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ئەو موشەكانە دواتر دەگەنە کەناراوەکانی ئەمریکا، لەبەرئەوە پێویستە مەودای موشەکی بالیستی لەو مەودایە زیاتر نەبێت کە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ڕێگەی پێدەدەن، واتە لە 300 میل زیاتر نەبێت، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى دەبێت تاران دەستبەجێ پشتیوانى خۆى بۆ تیرۆر رابگرێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشى خستەڕو؛ ئەگەر ئەم سێ مەرجە جێبەجێ بکرێن و رژێمى ئێران پێی ڕازی بێت، ئەوا رژێمێكى جیاواز دەبێت، ئەگەر ڕازی نەبن، دەبێ ڕێگرییان لێ بکرێت.

هاوكات، دۆناڵد ترەمپ؛ لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ناتانیاهۆ ڕۆژی دوشەممە لە کۆشکی سپی؛ نیازى خۆی بۆ دورکەوتنەوە لە هەر جۆرە هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران دەربڕی و وتی: ناتوانم بە خەیاڵمدا بێت بمەوێت ئەو کارە بکەم.

 

  • گەریلاکان چۆن لە قەندیلەوە بە ڕێکەوتن بۆ جاسەنە

  • سبەینێ بافل تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆدەبنەوە

  • لە مەراسیمی سوتاندنی چەکەوە

  • بۆچى چەكە سوتێنراوەكانى پەكەكە نابرێنە مۆزەخانەى سلێمانى؟

  • ناتانیاهۆ: ئیسرائیل بە سێ مەرج لە ئێران نادات

  • ئایا ئێران میلیشیا چەكدارە عێراقییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە؟

  • حكومەتى تاران کارەبای عێراق دەكاتە بارمتەی غازی ئێرانى

  • به‌غدا وه‌ڵامێکى توندی بارەگای بارزانى ده‌داته‌وه‌

  • ئەمریکا وەزیرێكى بەعس لە لیستى سزاكانى لادەبات

سەرەکی