5   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

ناوەندی هەواڵ

ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چوار مەرج بۆ چوونە ناو حكومەتی نوێی سووریا دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، یەكگرتوویی خاكی سووریا پرنسیپێكی چەسپاوە و هاوبەشی نەک دوورخستنەوە، بناغەی بنیاتنانی دەوڵەتە.

ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا "ڕۆژئاوای كوردستان" لە بەیاننامەیەكدا سوپاسی ئەمریكا و فەڕەنسا دەكات بۆ ڕۆڵی بنیاتنەرانەیان لە گفتوگۆكانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حكومەتی نوێی سووریا و دەڵێت: فرەچەشنی لە سوریادا مەترسی نییە بۆ سەر یەکگرتوویی وڵاتەکەی؛ بەڵکو سەرچاوەی هێزێکە کە دەبێت بپارێزرێت و چەسپێنرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو داواکاریانەی ئەمڕۆ دەیخەینەڕوو بۆ "سیستەمێکی دیموکراسی فرەیی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، یەکسانی جێندەری و دەستوورێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان زامن بکات" شتێکی نوێ نین، بەڵکو ناوەکی ئەو شتانەن کە سوورییەکان لە ساڵی 2011ەوە ناڕەزایەتیان بۆ دەردەبڕن.

بۆ ڕای گشتی…

کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان شاندی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی سوریا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی ئەمریکا و فەرەنسا، هەنگاوێکی چارەنووسسازن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی گفتوگۆی جددی نێوان سوریا، پرۆسەیەک کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سوریاوە لە مێژە بەدوایدا دەگەڕاین.

لەم چوارچێوەیەدا، سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی هەردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری فەرەنسا دەکەین بۆ ڕۆڵی بنیاتنەریان و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ئاشتی و دیموکراسی لە سوریا.

دوای چەندین ساڵ لە ململانێ و دوورکەوتنەوە، دانیشتنی هێزەکانی سوریا لەسەر یەک مێز بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان بە جددی و شەفافیەت دەستکەوتێکی سیاسی و مێژووییە. گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان ئەکتەرەکانی سوریادا بووەتە پێویستییەکی نیشتمانی و تەنها لە ڕێگەی گفتوگۆی بەرپرسیارانە دەتوانرێت تێپەڕێنرێت.

کاتی ئەوە هاتووە، لەو قسە و باسە تێپەڕین، کە هەڕەشەی دڕاندنی پەڕۆی سوریا و قووڵکردنەوەی دابەشبوونە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دەکات. فرەچەشنی لە سوریادا مەترسی نییە بۆ سەر یەکگرتوویی وڵاتەکەی؛ بەڵکو سەرچاوەی هێزێکە کە دەبێت بپارێزرێت و چەسپێنرێت. هاوبەشی نەک دوورخستنەوە، بناغەی بنیاتنانی دەوڵەتە.

ئێمە بە ڕوونی و بێ دوو دڵی ڕایدەگەیەنین کە یەکگرتوویی خاکی سوریا پرەنسیپێکی دانوستان نەکراوە و پایەیەکی پتەوی دیدگای ئیدارەی خۆسەر و هەموو هێزە سیاسییەکانی پەیوەست بە ئێمە لە پڕۆژەی گۆڕانکاری نیشتمانیدایە. زیادەڕەوی لەم بابەتەدا تەنیا خزمەت بەو کەسانە دەکات کە هەوڵی تێکدانی چانسی چارەسەری سیاسی دەدەن.

ئەو داواکاریانەی ئەمڕۆ دەیخەینەڕوو- بۆ سیستەمێکی دیموکراسی فرەیی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، یەکسانی جێندەری و دەستوورێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان زامن بکات- شتێکی نوێ نین. بەڵکو ناوەکی ئەو شتانەن کە سوورییەکان لە ساڵی 2011ەوە ناڕەزایەتیان بۆ دەردەبڕن، ڕەتکردنەوەی ئەو داواکاریانە و بە جیابوونەوە ناوزەدکردنیان، شێواندنی بە ئەنقەست ڕاستییەکانی خەباتی سوریا لە دژی ستەمکارییە.

سوورییەکان دەیان ساڵە بەدەست سیستەمێکی ناوەندییەوە دەناڵێنن کە دەسەڵات و سەروەت و سامانی قۆرخ دەکرد و ئیرادە ناوخۆییەکانی سەرکوت دەکرد و وڵاتەکەی بەرەو قەیرانی یەک لە دوای یەک ڕاکێشا. ئەمڕۆ ئاواتەخوازین هاوبەشی کاریگەر بین لە بنیاتنانی سوریایەکی نوێ، سوریایەکی لامەرکەزی کە هەموو گەلەکەی لە باوەش بگرێت و مافەکانیان بە یەکسانی دەستەبەر بکات. ئێمە پابەندین بە ئامانجەکانی شۆڕشی 15ی ئازار و 19ی تەمموز، کە داوای دیموکراسی و دادپەروەری و ئازادی دەکەن. ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیدا هەڵبژاردەی ستراتیژی ئێمەیە. ئێمە بە پەرۆشەوە کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی دانوستانەکان، هەروەها ئامادەیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ تێکەڵبوون بە دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای دیموکراسی و بەشداریکردن لە داڕشتنی دەستوورێکی نوێ کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی هەموو سوورییەکان بێت.

بەم پێیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەڵبگرن و قسەی ڕقاوی و توندوتیژی ڕەت بکەنەوە و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکان ببنەوە بۆ ڕاکێشانی وڵات بۆ ناو ململانێی ناوخۆیی وێرانکەر. هەروەها داوا لە هەموو هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەین لەم قۆناغە هەستیارەدا یەکبگرن بۆ پاراستنی دیالۆگی سوریا لە هەوڵەکانی لەباربردن و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان بۆ دەوڵەتێکی دادپەروەر و دیموکراسی و مەدەنی.

ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
13ی تەمموزی 2025

  • ئیدارەی خۆسەر چوار مەرجی بۆ چوونە ناو حكومەتی سووریا دیاریكرد

  • بەسێ هۆزات: بەبێ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت

  • گروپ و شاندە نێونەتەوەییەکە گەیشتنە گۆڕەپانی مەراسیمەکەی گەریلا

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

سەرەکی