2025-08-02 190 جار خوێنراوەتەوە

دانیشتوانی گەڕەکێکی سلێمانی دژی کەمئاویی گردبوونەوە

ناوەندی هەواڵ

دانیشتوانی گەرەکی هەوارە بەرزەی شاری سلێمانی، بەهۆی کەم ئاوی، وەک خۆیان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، پێنج ڕۆژە تەنها دوو کاتژمێر ئاویان پێدراوە، بۆ ئەوەش گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەمڕۆ بەشێک لە گەڕەکی هەوارە بەرزەی شاری سلێمانی بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و   تێیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا داواکارییەکانیان خستە ڕوو.

سابیر ئەحمەد یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی هەوارە بەرزە، لە کۆنگرەکەدا وتی، گەڕەکی هەوارە بەرزە ئاوی زۆر کەمە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەکەین، کە ئاومان بۆ زیاد بکەن لە ئێستادا تەنها دوو کاتژمێر ئاومان پێدەدەن کە بەشمان ناکات، ئەوەش بە پێنج ڕۆژ جارێک هەروەها ئەو ئاوەی لە ئێستا پێمان دەدەن تەوژمەکەی لاوازە و سەرناکەوێت بۆ ناو تانکییەکانمان لەسەربانی ماڵەکانمان، کە ئاویش دەکڕین بە تانکەر، 50 هەزارمان لێ دەڕوات لەو بێ مووچەییەدا.

هەر لە کۆنگرەکەدا هیوا عەلی یەکێکیترلە دانیشتوانی گەڕەکی هەوارە بەرزە وتی، گەڕەکی وا هەیە 300 ماڵە چوار کاتژمێر ئاویان بۆ دەچێت بەڵام ئێمە دوو کاتژمێر ئاومان هەیە لە کاتێکدا ئەم گەڕەکە 650 ماڵی تێدایە، جیاوازی لە دابەشکردنی ئاودەکرێت، سەردانی لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین وەڵاممان نادەنەوە.

 کەمبوونەوەی ئاو بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی گرتووەتەوە و زۆربەی هاوڵاتییان بۆ دابیکردنی ئاوی خواردنەوە پەنا بۆ کڕینی ئاو بە تانکەر دەبەن.

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

  • مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

  • ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

  • عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

سەرەکی