2025-08-03 337 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە بۆ دەستەڵاتدارانی دیمەشق: یاری بەئاگرمەکەن با نەسووتێن

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی هەسەدە وەک وەڵامێک بۆ هێزو گروپ و تاقمەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع دەڵێت"یاری بەئاگرمەکەن با نەسووتێن، دەشڵێت هێزەکانیان ڕوبەڕوی سەرجەم هێرشەکان دەبنەوە".

مەحمود حەبیب، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لەڕاگەیاندراوێکدا، هۆشداری توند بە هێزەکانی سوریا دەدات و ڕایگەیاندووە"یاری بەئاگرمەکەن با نەسوتێن، دەڵێت هێزەکانیان ڕوبەڕوی سەرجەم هێرشەکان دەبنەوە.

ڕاشیگەیاندووە،"بەناو وەزارەتی بەرگری سوریا هێشتا لەمەترسییەکانی گروپەچەکدارەکانی ناو ڕیزەکانی تێنەگەشتووە.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دەڵێت" هۆشداری دەدەینە دیمەشق کەئاگاداری هەڵسوکەوتەکانی بێت ئێمە لەباوەڕی خۆمانەوە ئاگربەستمان ڕاگەیاندووە ئەگەرنا توانای شەڕکردنمان هەیەو بەرخۆدانمان لەبەنداوی تشرین نمونەیەکی دیارە.

 وتەبێژەكەی "هەسەدە" باسی لەوەشکردووە، ئەگەر ئەو کردەوانە بە مەبەستبن ئەوا ئەمانج لێیان دروستکردنی ناکۆکی و کێشەیە و دەیانەوێت هەمان ڕوداوەکانی کەنارەوەکان و سوەیدا لەلای ئێمە دوبارە بکەنەوە.

پێشتریش هەسەدە لەڕاگەیاندراوێكدا هۆشداریدا و ڕایگەیاند، هێزەكانیان مافی بەرگریكردن لەخۆیان هەیە".

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی