2025-08-03 346 جار خوێنراوەتەوە

یادی ئێزدییەكان كرا بە پشووی فەرمی

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 11ـەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکانی شنگال، "یەکەم چوار شەممەی" مانگی نیسانی هەموو ساڵێکی کردە پشووی فەرمیی بۆ ئێزدییەکان،هاوکات جگە لەو ڕۆژە "سێیەم چوار شەممەی" مانگی نیسانی هەموو ساڵێك بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە پشووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 3ی ئاب یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكان لە ساڵی 2014 بە دەستی داعش، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەندین بەرپرسی دیکەی عێراق كرایەوە.

سودانی بڕیاریدا یەکەم چوار شەممەی مانگی نیسانی هەموو ساڵێک، بکرێتە پشووی فەرمیی ئێزدییەکان.

لە 3ی ئابی 2014 رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی کردە سەر قەزای شنگال و بەهۆیەوە 48 هەزار خێزانی کوردی ئێزدی لەو قەزایە ئاوارە بوون؛ زۆرینەیان پەنایان بردە بەر شارەکانی هەرێمی کوردستان،داعش کۆمەڵکوژییەکی گەورەی لە شنگال کرد و هەزاران کوردی ئێزدیشی ڕفاند.

 

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی