2025-08-07 3445 جار خوێنراوەتەوە

نەوتى هەرێم پێدەنێتە قۆناغ و پێشهاتێكى نوێوە

 

سەرچاوەیەكى ئاگادار له وەزارەتى نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات: دانوستانى بەردەوام بۆ دەستپێكردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم لەرێى بەندەرى جەیهانى توركییەوە گەیشتۆتە قۆناغێكى زۆر پێشكەوتو.

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا عیراقییەكان ئەوەى خستۆتەڕو كە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵام دوپاتی کردەوە کە دانوستانە بەردەوامەکان گەیشتونەتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتو، كە تەنها چەند وردەکارییەکی بچوک ماون.

هاوكات بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە وەزارەتى نەوتى عێراق لەئێستادا بەرەو ڕێککەوتنێکی ئەرێنی هەنگاو دەنێت، لەم ماوەیەشدا لێکتێگەیشتنە تەکنیکی و لۆجستییەکان سەبارەت بە هەناردەکردن تەواو دەبێت و رێككەوتنێكى نوێ لە نێوان عێراق و توركیا واژۆدەكرێت و هەرێمیش لە وردەكارییەكەى ئاگادار دەكرێتەوە.

ئیرادە زانیویشیەتى کە كۆمپانیاى "سۆمۆ" بۆ بەبازاڕکردنی نەوت لە ڕوی تەکنیکی و لۆجستییەوە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت، هاوکات لە زاری وەزیری نەوتەوە ئەوەش پشتڕاستكراوەتەوە کە بابەتەکە بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا دەڕوات.

لەلایەكى ترەوە، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: گفتوگۆ لەگەڵ برایانمان لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەردەوامە بۆ وەرگرتنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا گەیشتۆتە 130 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە 50 هەزار بەرمیلیان بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ تەرخان دەکرێت و ئەوەشی دەمێنێتەوە ئامادەین بۆ وەرگرتن و هەناردەكردنی لەرێى بەندەری جەیهانی تورکیا و كۆمپانیاى "سۆمۆ"وە مامەڵەى لەگەڵدا بكەین.

حەییان عەبدولغەنى لە درێژەى لێدوانەكەى دا وتیشى: لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن کراوە بۆ وەرگرتنی ئەو 80 هەزار بەرمیلەی کە دەمێنێتەوە لە ڕۆژێکدا، و ئومێدەوارین كێشەكان بە تەواوەتى چارەسەر بكرێت.

 

 

  • لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن

  • هه‌ر جاره‌ و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مریكا

  • وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟

  • به‌راوردى نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان

  • په‌تى درۆ كورته‌؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه‌ به‌لاى وه‌فدى هه‌رێمه‌وه‌ لاوه‌كى بووه‌

  • وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە

  • داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

  • لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌؟

سەرەکی