2025-08-09 419 جار خوێنراوەتەوە

تەیف سامی لەبارەی تەوتینەوە داوایەکی نوێ ئاراستەی هەرێم دەكات

ناوەندی هەواڵ

وەزیری دارایی عێراق، داوا لە شاندی هەرێم دەکات داتای 800 هەزار فەرمانبەریان ڕادەست بكەن تا ئەوان تەوتینی موچەیان بۆ بكەن.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویكردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی داوای لە شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کردووە، کە وردەکاری تەواوی ناوی ئەو فەرمانبەرانە پێشکەش بکەن، کە لە پرۆژەی بانکی"هەژماری من" تۆمارکراون، کە نزیکەی 800 هەزار فەرمانبەر لەخۆدەگرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش كردووە، وەزیری دارایی عێراق جەختی لە پێویستی گواستنەوەی ئەو داتایانە بۆ بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کردووەتەوە بە مەبەستی تەوتین كردنی موچەكانیان بەپێی ڕێكارە یاسایی و كارپێكراوەكان.

بەپێی ئامارەكانی هەژماری من و وەزارەتی دارایی هەرێم، زیاتر لە 800 هەزار فەرمانبەر و موچەخۆر هەژماری بانكییان لەناو پڕۆژەی "هەژماری من"بۆ كراوەتەوە.

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

سەرەکی