2025-09-03 8770 جار خوێنراوەتەوە

سێ موچەى ئەمساڵ دەفەوتێت و رێككەوتنى ژێربەژێريش كراوە

 

بەهۆى ناكۆكییەكانى نێوان هەردو حكومەتى هەرێم و بەغدا، تا ئێستا قەیرانى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بەردەوامە و هیچ رێگەچارەیەكى پێویستيش بۆ ئەو پرسە نەدۆزراوەتەوە.

شاندى دانوستانكارى هەرێم پاش ئەوەى لەبەغداوە بە بێ ئەنجام گەڕایەوە بۆ كوردستان و لەگەڵ مەسرور بارزانى سەرۆكى حكومەتى هەرێم كۆبونەوە، بڕیاردرا بۆ لەمەودوا هەرچى زانیارى تایبەت هەیە بە موچەى فەرمانبەرانى كوردستان رەوانەى بەغداى بكەن، ئەوەش بەمەبەستى دۆزینەوەى رێگەچارەیەكى گونجاو بۆ پرسى موچەو كۆتایى هێنان بەو قەیرانە بەردەوامە.

لەمبارەیەوە وەفا محەمەد كادیرى پێشكەوتوى پارتى لە لێدوانێكى دا بۆ كەناڵى "دیجلە" ئاشكرایكرد، مەبەست لە كۆبونەوەكەى مەسرور بارزانى لەگەڵ شاندەكە بۆ پرسى موچەى هەرێم و بەردەوامیدانە بە سەردانەكانى شاندەكە بۆ بەغدا، هاوكات بۆ داواكاریى موچەى هەرێمە لە حكومەتى ناوەند، چونكە ئێمە وا ئێستا لە مانگى ئەیلول داین كەچى موچەى مانگى حوزەیران وەردەگرین، لەبەرئەوە ئەو رێككەوتنانەى كە ئێستا لە ئارادان، هەمویان بەشێوەیەكى كاتیین.

هاوكات نازدار عەلادین، ئەكادیمى و توێژەرى بوارى سیاسى لە لێدوانێكى دا بۆ هەمان كەناڵ ئەوەى خستەڕو؛ كە كۆمەڵێك گرفت و كێشە هەیە دەتوانین ناوى بنێین بە رۆتینات، ئەمە جگە لەوەى چەند خاڵێك هەیە ناكۆكیى لەسەرە، بەڵام لە كۆتایى دا ئەمانە هەر دەبێت لەسەر مێزى گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.

نازدار لە درێژەى لێدوانەكەى دا وتیشى: رێگەى قوتاربون نییە لە چارەسەركردنى كێشەكان و هەردەبێت گفتوگۆكان بە ئەنجام بگات، بەتایبەت ئەوەى كە هەرێم بەشێكە لە عێراق و دواجاریش عێراق بەرپرسە لە هەمو رۆڵەكانى.

جێى ئاماژەیە لە رێككەوتنى كۆتایى نێوان هەرێم و بەغدا رەزامەندیى لەسەر ئەوە دراوە كە حكومەتى ناوەندى موچەى موچەخۆرانى كوردستان رەوانە بكات و لە بەرانبەریشدا هەرێم پابەندبێت بە رادەستكردنى كۆى دۆسیەى نەوت بە بەغدا و تەرخانكردنى 50 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بۆ پێداویستییەكانى هەرێم، هاوكات بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، هەردو حكومەت ژێربەژێر بڕیاریانداوە تا كۆتایى ساڵ ئەو رێككەوتنەى نێوانیان بەردەوامبێت، ئەگەرچى لە باشترین حاڵەتدا پێدەچێت سێ موچى ئەمساڵى فەرمانبەرانى هەرێم بە تەواوەتى بفەوتێت.

 

 

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

  • شارەزایەکی ئەمنی وردەکاریی کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرادەکات

  • دادگاى سلێمانى سكاڵاكانى سەر عەجاج وەردەگرێت

  • ئه‌مشه‌و له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ ڕویداو ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سێ وڵات ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل

سەرەکی