23   کاتژمێر پێش ئێستا 13505 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى بارزانى داواى ڕونكردنه‌وه‌ له‌تاڵه‌بانى ده‌كات

لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا مەسرور بارزانی داوای لەقوباد تاڵەبانی کردوە ڕونکردنەوەى پێبدات سه‌باره‌ت به‌هێرشكردنه‌سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ تاڵه‌بانى ڕونكردنه‌وه‌ى پێداوه‌.

ڕاگەیەنراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، مه‌سرور بارزانى داوایكردوه‌ قوباد تاڵه‌بانى ڕونكرنه‌وه‌ى پێبدات له‌باره‌ى هێرشكردنه‌سه‌ر لاله‌زارو لاهور شێخ جه‌نگى.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەوردی باسی ڕوداوەکانی بۆ بارزانى کردوه‌ کە بەرەبەیانی ڕۆژی 22ی ئابی 2025 ڕویاندا، ئاماژەی بەوەشدا؛ هەوڵ هەبوە پشێویی‌و ئاژاوەی گەورە دروستبکرێت‌و پیلان هەبوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوار کاتی جیاوازدا.

تاڵه‌بانى باسى له‌وه‌شكردوه‌، هەربۆیە ئەوەی کە کرا پوچەڵکردنەوە ئەو پیلانە ئاژاوەگێڕییەو چەسپاندنی یاسا بوەو ئێستاش ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر بۆ یەکلاکردنەوە ئەو بابەتە.

لەبەرامبەریشدا مەسرور بارزانی به‌تاڵه‌بانى وتوه‌، پێویستە کێشەو ناکۆکییەکان لەڕێگەی یاسا چارەسەربکرێن.

22ى مانگى ڕابردوو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌ڕێگه‌ى هێزێكى زۆره‌وه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر لاله‌زارو دواى شه‌ڕێكى توندو خوێناوى زیاتر له‌سێ كاتژمێریى، سه‌ره‌نجام لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى دیكه‌ ده‌ستگیركران.

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

  • شارەزایەکی ئەمنی وردەکاریی کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرادەکات

  • دادگاى سلێمانى سكاڵاكانى سەر عەجاج وەردەگرێت

  • ئه‌مشه‌و له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ ڕویداو ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سێ وڵات ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل

سەرەکی