ئاریان تەباتەبائی و تۆم کاتن سێناتۆری کۆماریه‌كان
2025-09-06 5862 جار خوێنراوەتەوە

نامه‌یه‌كى هه‌ستیار دزه‌یكردو پنتاگۆنى هه‌ژاند

تۆم کاتن سێناتۆری کۆماریه‌كان نامەیەکی فەرمی ئاراستەی هەریەک لەبەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI)و وەزیری بەرگری کردو هۆشداریدا لەبونی ئەگەری دزەکردنێکی ئێرانی لەنێو دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەمریکادا.

به‌پێى ماڵپەڕی سکای نیوزى ئه‌مریكى، تۆم کاتن ئاماژەی بەناوی ڕاوێژکاری سیاسی لەپنتاگۆن، ئاریان تەباتەبائی، کرد کە پێشتر تۆمەتبارکرابوو بەوەی پەیوەندیی بەتۆڕێکی دەسەڵاتی ئێرانەوە هەیە کە ڕاستەوخۆ لەتارانەوە بەڕێوە دەبرێت.

کاتن، جەختی لەمەترسیی دزەپێکردنی زانیاریی هەستیار بۆ هێزێکی بیانیی کردەوەو هۆشداریدا کە ڕەنگە پەیوەندییە گوماناوییەکان کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی بڕیارەکانی حکومەتی ئەمریکا هەبوبێت.

نامەکەی کاتن ئاماژەی بەوەشکردوە، "ژمارەیەک لەوکەسانەی لەئیدارەکانی باراک ئۆباماو جۆ بایدندا بون، پەیوەندیی دوبارەو ڕانەگەیەنراویان لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا هەبوە، لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی پێشوی ئێران، محەممەد جەواد زەریف".

ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان، پێشتر بانگەشەی ئەوەیانکردبوو، تەباتەبائی پەیوەندیی بەتۆڕێکی دەسەڵاتی ئێرانەوە هەبوەو هاوکاریی نێردەی پێشوی ئەمریکا ڕۆبەرت مالی کردوە کە دواتر بەهۆی تۆمەتبارکردنی بەنەرمی نواندن بەرامبەر تاران، لەدۆسیە هەستیارەکاندا، لەکارەکەی دورخرایەوە، ئەمەش بوە هۆی ئابڕوچونێکی گەورە لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا.

ڕاپۆرتەکان ئەوەشیانخستەڕوو، کە تەباتەبائی لەلایەن هەواڵگریی ئیسرائیلەوە تۆمەتبارکراوە بەدزەپێکردنی بەڵگەنامە ئەمریکییەکان کە وردەکاریی وەڵامی ئیسرائیلی بۆ ئێران، لەمانگی ئۆکتۆبەری ڕابردودا لەخۆگرتبوو.

تەباتەبائی پێشئەوەی بچێتە پنتاگۆن، چەندین پۆستی باڵای لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هەبوە.

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی