2025-09-06 16655 جار خوێنراوەتەوە

ماركۆ ڕۆبیۆ له‌باره‌ى هاوڵاتیه‌كى ئەمریکی كه‌ له‌لاله‌زار ده‌ستگیركراوه‌ په‌یامێكى توند بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زیرى دەرەوەی ئەمریکا له‌باره‌ى ئه‌و هاوڵاتیه‌ ئه‌مریكیه‌ى كه‌ له‌به‌ره‌به‌یانى 22ى مانگى ڕابردوو له‌لالەزار ده‌ستگیركرا هاته‌ده‌نگ، هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سەرۆک تره‌مپ فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد کە سزای نوێی بێوێنە بەسەر ئەوکەسانەدا ده‌سه‌پێنێت کە بەشێوەیەکی نادروست هاوڵاتیانی ئەمریکی لەدەرەوەی وڵاته‌كه‌ى خۆیان دەستبەسەردەکەن".

ماركۆ ڕبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هۆشدارییه‌كى توندى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "بۆ وەزارەتی دەرەوە لەپاراستنی سەلامەتی‌و ئاسایشی هاوڵاتییانی ئەمریکا، هیچ شتێکی دیکەی لەپێشتر نییە، کۆتا هێڵیش ئەوەیە کە هەر کەسێک ئەمریکییەکان وەکو موزایەدە بەکاربهێنێت باجەکەی دەدات".

سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت برایان وێڵسن ئه‌و سه‌ربازه‌ خانه‌نشینكراوه‌ى له‌سلێمانى مه‌شقى به‌هێزى دوپشكى لاهور شێخ جه‌نگى كردوه‌، ڕۆبیۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ وەزارەتی دەرەوە لەپاراستنی سەلامەتی‌و ئاسایشی هاوڵاتییانی ئەمریکا، هیچ شتێکی دیکەی لەپێشتر نییە".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ئێمە پابەندبونی خۆمان بەیارمەتیدانی هاوڵاتییانی ئەمریکا کە گەشتدەکەن یان لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن، بەجدی وەردەگرین". 

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "بەهۆی پاراستنی نهێنی‌و هۆکارەکانی دیکە، هیچ زانیارییەکی زیادەمان بۆ بڵاوکردنەوە نییە له‌ئێستادا".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "سەرۆک تره‌مپ فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکردوه‌ کە سزای نوێی بێوێنە بەسەر ئەوکەسانەدا ده‌سه‌پێنێت کە بەشێوەیەکی نادروست هاوڵاتیانی ئەمریکی لەدەرەوەی وڵات دەستبەسەر دەکەن".

ماركۆ ڕۆبیۆ ده‌شڵێت:"بەپێی ئەم فەرمانى جێبەجێکردنە، ئەو ئەکتەرانەی کە وەک سپۆنسەری دەوڵەت بۆ دەستبەسەرکردنی ناڕەوا دەستنیشانکراون، دەتوانن ڕوبەڕوی سزای توند ببنەوە، لەوانە سزای ئابوری، سنوردارکردنی ڤیزا، سنوردارکردنی یارمەتییە دەرەکییەکان‌و سنوردارکردنی گەشتکردن بۆ خاوەن پاسپۆرتەکانی ئەمریکا، هیچ وڵاتێک نایەوێت بخرێتە لیستی سپۆنسەری دەوڵەتی بۆ دەستبەسەرکردنی ناڕەوا، هەروەک چۆن لەلیستی سپۆنسەری دەوڵەتی تیرۆردایە".

له‌كۆتاییشدا نه‌یشاردوه‌ته‌وه‌، "کۆتا هێڵ ئەوەیە کە هەر کەسێک ئەمریکییەکان وەکو موزایەدە بەکاربهێنێت باجەکەی دەدات، ئەم ئیدارەیە نەک تەنها ئەمریکا، بەڵکو هاوڵاتیانی ئەمریکیش لەپێشینەی کارەکانیدایە".

برایان ویڵسن ئه‌و سه‌ربازه‌ خانه‌نشینكراوه‌ ئه‌مریكیه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ى زیاتر لەحه‌وت ساڵە لەسلێمانییەو وەکو مامۆستای زمانی ئینگلیزیش کاریکردوە، شەوی 22ی ئاب لەلالەزار دەستگیرکرا، ئاسایش-یش ڕایگه‌یاندوه‌، "برایان دانی بەوەداناوە بەبێ ئاگاداریی وڵاتەکەی مەشقی بەهێزەکانی دوپشک کردوە".

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

سەرەکی