1     کاتژمێر پێش ئێستا 12189 جار خوێنراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كوردو شه‌رع ئاشكراده‌كات

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا تائێستا ئەنجامێکی کەمی لێکەوتوەتەوە، ده‌شڵێت:"دیمەشق هۆکاری جێبەجێنه‌کردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئادارى نێوان عه‌بدى‌و شه‌رعه‌".

ئیلهام ئەحمەد ڕەخنەی لەحکومەتی سوریا گرت‌و ڕایگەیاند، "مەبەستی حکومەتی سوریا ئەوەیە، کۆنترۆڵی بەسەر هەموو شتێکدا هەبێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، سوریای نوێ پێویستی بەسیستەمی لامەرکەزی هەیە، سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش لەگەڵ حکومەتی سوریا لەگفتوگۆداین، بەڵام پێشکەوتنێکی ئه‌وو تۆ بەدەستنه‌هاتوه‌، چونکە دیمه‌شق گفتوگۆکانى وەستاندوە".

ئه‌وه‌شى وت، "دوای ڕوخانی ڕژێم، زۆر شتی خراپ‌و ئازاربەخش لەسوریا بۆ هەمومان ڕویاندا، ئومێدمان هەبوو کە بەئارامی‌و ئاسایش لەسوریا بژین، بەڵام تائێستاش خەڵک ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان، ئەوەی بەڕاستی پێویستمانە گفتوگۆیە لەنێوان هەموو پێكهاته‌كاندا".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ئاماژه‌ى بەوەشکرد، "لەچەند مانگی ڕابردودا شاهیدی کۆمەڵکوژییەكى زۆر بوین دژی پێكهاته‌كانى سوریا، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەداهاتودا چی چاوەڕێمان دەکات لەحکومەتی سوریا، ئەگەر دۆخەکە به‌جدى نەگۆڕێت‌و هه‌وڵى بۆ نه‌درێت؟".

ئیلهام ئه‌حمه‌د ڕه‌خنه‌ى له‌سوریا گرت‌و ڕایگه‌یاند، "یەکێک لەو کێشانەی کە لەگفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتدا ڕوبەڕومان دەبێتەوە، دەستوەردانی تورکیایە لەسوریا، سوریا پێویستی بەدەستورێکی نوێیەو دەبێت ئه‌و دەستوره‌ى ئێستا نوێبکرێتەوە".

  • ئیلهام ئەحمەد هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كوردو شه‌رع ئاشكراده‌كات

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

  • نەخۆشخانە تایبەتەکان بە پلانێکی ڕێکخراو تەنگ بە نەخۆشخانە حکومییەکان هەڵدەچنن

  • ئه‌مریكا چوار گروپى چه‌كدارى له‌عێراق خسته‌ لیستى ڕه‌شى تیرۆره‌وه‌

  • حكومه‌تى هه‌رێم باسى موچه‌ ده‌كات‌و زانیارییه‌ك له‌باره‌ى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • ئیسرائیل كۆتا هۆشداریى به‌غه‌ززه‌ییه‌كان ڕاگه‌یاند.. ته‌نها 48 كاتژمێر مۆڵه‌ته‌

سەرەکی