2025-10-12 7859 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى پێنج موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دڵنیاییه‌ك به‌فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌دات له‌باره‌ى ته‌واوى موچه‌كانى ئه‌مساڵیان‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئامادەین بۆ مووچەی مانگی هەشت 120 ملیار داهاتی نانەوتی بدەینە بەغدا"، ده‌شڵێت، "کات ماوە بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت".

کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی داهاتی نانەوتی لەنێوان هەولێرو بەغدا بەردەوامە، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمیش به‌وته‌ى هه‌ورامانى بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو بەردەوامن‌و دەیەوێت هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم له‌ڕێگه‌ى میدیاكانه‌وه‌ وتى، "ئەگەر ماددەکانی دەستوور وەک خۆی جێبەجێبکرایه‌، ئێستا نەدەگەیشتینە ئەوەی کەی مووچە خەرجبکرێت، بۆیە هیوادارین دوای هەڵبژاردن نەچینە نێو ئەو گفتوگۆیانەی ناردنی داهات‌و ناردن‌و نەناردنی مووچەن‌و کێشەکان بەتەواوی چارەسەرببن".

هەورامانی دەڵێت، "ئامادەین بۆ مووچەی مانگی هەشت 120 ملیار داهاتی نانەوتی بدەینە بەغدا، پرسەکە لەسەر حکومەتی فیدراڵ ماوەتەوەو پێشتر وتویانە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەدەین، بۆیە ڕێوشوێنە ئیدارییەکانی ناردنی مووچە دوو سێ ڕۆژی دەوێت، ئێستا هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە نییەو ڕێککەوتنی لەبارەوەکراوە، ئەگەر حکومەتی فیدراڵ پابەندبێت، دەبێت ئەم هەفتەیە مووچە بنێرن، هەر کاتێکیش پارەکە گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکەین".

به‌وته‌ى هەورامانی، "لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە، لەگەڵ گەیشتن‌و دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت، زۆر بەخێرایی دەچینە گفتوگۆی ناردنی مووچەی مانگی نۆ، ئەگەر ڕێوشوێنی ئیداریی‌و گەشتی بەڕێوەبەرە گشتییەکان نەیه‌ته‌ پێشەوە، کات هەیە کە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت‌و ئەو پێنج مووچەیەی ماون خەرجبکرێن، چونکە هەرێم پابەندیی خۆی جێبەجێکردووە، ئەگەریش مەبەستێکی سیاسیی وەک ساڵانی ڕابردووی لەپشت بێت، ئەوە شتیکی دیکەیە".

له‌لێدوانه‌كه‌یدا پێشەوا هەورامانی وتویه‌تى، "هەر چۆنیک بێت هەوڵمانداوە 120 ملیارەکە دابین بکەین، ئەگەر بگەینە یاسای بودجەی ساڵی 2026 ئەم گفتوگۆیانە تەواودەبن، چونکە ئێمە دەچینە باسی پێدانی بودجە بەهەرێمی کوردستان، هەروەها ئێمە پابەندیی خۆمان لەبابەتی نەوت‌و داهاتی نانەوتی جێبەجێکردووە، هیوادارین بۆ مانگی داهاتوو بگەینە چارەسەر، چونکە نزیکین لەڕێککەوتن لەمەسەلەی داهاتی نانەوتیش".


  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

  • غەزە؛ لەلێواری چارەنووسێکی نادیاردا

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى پێنج موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت

  • ڕه‌شه‌بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌سلێمانى ده‌كات

  • کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر

  • واشنتن پۆست " بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی هاوکاری ئیسرائیلیان لە ژی حەماس کردووە "

سەرەکی