2025-10-12
100 جار خوێنراوەتەوە
کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر
OCCRP: کوڕانی بنەماڵەی فەرمانڕەوا ملیۆنان دۆلار پارەیان بە هەدەرداوە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ( OCCRP ) پەردەی لەسەر گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و بڵاوی کردەوە کە بنەماڵەی فەرمانڕەوا بە سەدان ملیۆن دۆلاریان لە کڕینی موڵک وماڵ شوێنی بازرگانی و ئۆتۆمبێل و دەیانی دیکەدا خەرج کردووە کە گومان دەکرێت پارەی هاوڵاتیانی هەرێم و حکومەتەکەیان بێت.
ڕێکخراوی " OCCRP "ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و زۆرینەی ڕاپۆرتەکانی کەلەبواری گەندەڵی بەرپرسان لە سەرتاسەری جیهانەوە کاردەکات، گوێلێگیراوە و لە ئێستادا لە زینجیرە ڕاپۆرتێکدا بەناوی " کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر" پەردەی لەسەر گەندەڵی و بردنە دەرەوەی دەیان و سەدان ملیۆن دۆلاری هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد کە کوڕانی بنەماڵەی فەرمانڕەوا پێی هەستاون.
لە ڕاپۆرتەکەدا کە چەندین بەشی جیاوازی لە خۆگرتووە و هەموو داتاکانی تێدا بەڵگە کراوە دەردەکەوێیت کە بنەماڵەی فەرمانڕەواو لە رێگەی هەر پێنج کوڕەکەیانەوە لە وڵاتان و لە نێویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەیان موڵکیان کڕیوە لە ڕێگەی هێنانی سەدان ملیۆن دۆلارەوە کە وەک ڕێکخراوەکە دەڵێت " پێدەچێت پارەی حکومەت و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت".
بە پێی ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە، بنەماڵەی فەرمانڕەوا هەستاون بە کڕینی چەندین موڵک و شوێنی بازرگانی لە ڕێگەی کۆمپانیای دەرەکی کە ئەو وەک " چەتەی کاریبی ناوی بردووە" لە نێویاندا " کافتریا و باڕ و شوێنی نیشتەجێ بوون ودەیانی دیکە، بە پارەیەکی خەیاڵی و کەبە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێت .
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەر لە ڕاپۆرتەکەی " سی سی ئاڕ پی"دا لە کوڕانی بنەماڵەش بە ڕوونی دەڵێت "دووان لە کوڕانی بنەماڵەی فەرمانڕەوا" لە نێو هەر پێنج کوڕەکەیدا زیاتر دەردەکەون و لە پشت کڕین و فرۆشتن و گواستنەوەی خاوەنداریەکانن بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان لە ئەمریکا ئاشکرا نەکرێت .
لینکی ڕاپۆرتەکەی رێکخراوی OCCRP
https://www.occrp.org/en/investigation/mansions-horses-and-designer-bags-how-the-ruling-family-of-iraqi-kurdistan-splurged-in-the-us
-
هیچ میدیایهك نهیزانى.. مهزڵوم عهبدى ئهمڕۆ سهرۆكایهتى وهفدهكهى كردوه بۆ دیمهشق
|
-
ئۆجهلان ئهو فریادڕهسهى بۆته كابوسى ڕهگهزپهرستهكان
|
-
یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس
|
-
بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو
|
-
خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت
|
-
غەزە؛ لەلێواری چارەنووسێکی نادیاردا
|
-
زانیاریى گرنگ لهبارهى پێنج موچهى كۆتایی ئهمساڵ ئاشكرادهكرێت
|
-
ڕهشهبایهكى بههێز ڕوو لهسلێمانى دهكات
|
-
کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر
|
|
|