یاسر ئەبو شەباب و گروپەکەی
6   کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

ناوەندی هەواڵ

دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەزە، لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 و خاپورکردنی کەرتەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کۆمەڵەیەک لەدژی حەماس لە غەزە دامەزران، کە بۆچوونیان وابوو هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل بیانوو بوو بۆ ئەوەی ئیسرائیل غەزە کاول بکات.

کۆمەڵەکە، لەلایەن گەنجێکی فەڵستینییەوە دامەزرا و ئامانجیشی دەرکردنی حەماس بوو لە غەزە، چونکە پێیان وابوو حەماس هۆکارە بۆ ئەوەی خەڵکی غەزە ببێتە قوربانی و دەیان هەزاریان لێ بکوژرێت و شارەکەش کاول بکرێت.

یاسر ئەبو شەباب کێیە؟

یاسر ئەبو شەباب لە مانگی شوباتی ساڵی 1990 لە ڕەفەحی باشووری کەرتی غەزە لە دایک بووە، بنەماڵەکەی لە هۆزی تەرابینەوە هاتوون  و دەگەڕێتەوە بۆسەر هۆزی قوڕەیشی، ئێستا سەرکردەی یەکێک لەو هێزە فەڵەستینیانەیە کە دژایەتی حەماس دەکەن و لە چەند شوێنێکی غەزەش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

ئەبو شەباب، ئێستا سەدان چەکداری هەیە و وەک هێزەکانی سەر بە حەماس دەڵێن: بە هاوکاری ئیسرائیل، هێرش دەکاتە سەر ئەو هاوکاریانەی بۆ خەڵکی غەزە دەنێردرێن، بەڵام تاقمەکەی ڕەتیدەکەنەوە دەڵێن: ئێمە بۆ پاراستنی خەڵکی غەزە دژی حەماس شەڕ دەکەین و لە کاولکاری دەیانپارێزین.

لەژێر فشاری حەماس، خانەوادەکەی یاسر لە مانگی ئایاری 2025 بە ڕاگەیاندراوێک، حاشایان لەکوڕەکەیان کردو  وتیان: ئەوکوڕی ئێمەو بنەماڵەی ئێمە نییە، بەڵام هەر ئەو کات ئەبو شەباب  وەک وەڵامێک بۆ فشارەکانی حەماس لەسەر بنەماڵەکەی  وتی: خانەوادەکەی لەژێر فشاری چەکدارانی حەماس ئەو کارەیان کردووە.

ئێستا، کە دانوستان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و ئاگربەست ڕاگەیاندراوە، گروپەکەی ئەبو شەباب، لەژێر مەترسی تۆڵەکردنەوەدان و هەر دوێنێ چەکدارانی حەماس هەڵمەتێکی ماڵبەماڵیان بۆ دۆزینەوەی (یاسر ئەبو شەباب) و ئەندامانی گروپەکەی دەستپێکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوخۆی کەرتی غەزەش، چەندین ئەندامیان لێ کوژراوە.

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

  • غەزە؛ لەلێواری چارەنووسێکی نادیاردا

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى پێنج موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت

  • ڕه‌شه‌بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌سلێمانى ده‌كات

  • کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر

  • واشنتن پۆست " بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی هاوکاری ئیسرائیلیان لە ژی حەماس کردووە "

سەرەکی