8   کاتژمێر پێش ئێستا 174 جار خوێنراوەتەوە

غەزە؛ لەلێواری چارەنووسێکی نادیاردا

ناوەندی هەواڵ

دوای سێ ساڵ لە جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەزەدا، ئەمڕۆ جیهان گەواهیدەری ڕوداوێکی مێژووییە، ئەویش کۆتاییهێنان بە جەنگ و کاولکارییە، بەڵام ئەوەی ناڕوونە چارەنووسی کەرتی غەزە و پرسی چەکداماڵینی حەماس و ڕوانگەی ئیسرائیلە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە سەردانێک گەیشتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، سەردانەکەش لە کاتێکدا بوو، یەکەمین قۆناغی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئەویش ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان بوو.

ترامپ، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست)، لە وتارێکدا وتی: جەنگی غەزە کۆتاییهات و لەمەودوا بە گوێرەی ڕاسپاردەکانی لوتکەی شەرمشێخ، کار بۆ دیاریکردنی شێوازی بەڕێوەبردن و بونایدنانەوەی کەرتی غەزە دەکرێت.

سەرەڕای ئەوەی بزوتنەوەی حەماس، نکۆڵی لەوە دەکات کە چەکدانان مەرجی پێش وەختە بێت، بەڵام ترامپ، لە وتارەکەیدا لە کنێست، لەوبارەیەوە وتی: حەماس پابەند دەبێت بە چەکدانان.

هەر ئەمڕۆش سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: پلانەکەی ترامپ لە غەزە زۆر ناڕوونە و هەرچی پەیوەندی بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینیشەوە هەیە، کەرتی غەزە بەشیک نییە لەو پلانە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئۆکتۆبەر، بڕیارە لوتکەی شەرم ئەلشێخ، لە کەناری دەریای سوور لە میسر، بە ئامادەبوونی سەرکردە وسەرۆکی ٢٠ وڵات، بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ و عەبدولفەتاح سیسی بەرێوەبچێت، کە تێیدا بڕیار لە چارەنووسی جەنگی غەزە دەدرێت، بەڵام ئەوەی ناڕوونە بڕیارەکانی لوتکەکەن، کە ئایا غەزە دەبێتە قۆچی قوربانی یان سەقامگیری بۆ دەگەڕێتەوە.

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

  • یاسر ئەبو شەباب، مۆتەکەی گیانی حەماس

  • بەرپرسێکی ئێران: دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە بوو

  • خوێندنی باڵا: سبەی سێ شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنرێت

  • غەزە؛ لەلێواری چارەنووسێکی نادیاردا

  • زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى پێنج موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت

  • ڕه‌شه‌بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌سلێمانى ده‌كات

  • کۆشک و ئەسپ و جانتای دیزاینەر

  • واشنتن پۆست " بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی هاوکاری ئیسرائیلیان لە ژی حەماس کردووە "

سەرەکی