2025-10-29 614 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

ئیرادە میدیا

لە کاتێکدا ماوەیەک بەسەر ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر پرسی دارایی و نەوت تێدەپەڕێت، سەرەڕای سەردان و گفتوگۆ بەردەوامەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم هێشتا وەک گرێکوێرەیەکی چارەسەرنەکراو ماوەتەوە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە حکومەتی هەرێم تا ئێستا بە تەواوی پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبووە، بە تایبەت لە بەشی ڕادەستکردنی داهاتی گومرگ و باج و رسوماتە فیدراڵی و نافیدراڵییەکان. شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پرسە هەستیارە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە لەسەر بڕ و چۆنیەتی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

ناکۆکییەکان لە کوێدان؟
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ناکۆکی سەرەکی لەسەر دیاریکردنی جۆری داهاتەکان و ڕێژەی ڕادەستکردنەکەیەتی. بەغدا جەخت لەسەر وەرگرتنی ڕێژەیەکی زیاتر دەکاتەوە لەو داهاتانەی کە بە فیدراڵی هەژمار دەکرێن، لەکاتێکدا شاندی هەرێم پێداگری دەکات لەسەر پێشنیازەکانی خۆی.

پرسی نەوتی کاتی و جێبەجێنەکردن
سەبارەت بە پرسی نەوت، حکومەتی هەرێم چەند ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بەغدا کردووە بۆ ڕادەستکردنی بڕێک نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، بەڵام ڕێککەوتنەکە بە کاتی (بۆ ماوەی سێ مانگ) دانراوە و جێبەجێکردنی تەواوەتی بەربەستی تری لە بەردەمدایە.

بە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، مووچەخۆران و دۆخی دارایی هەرێم بە هەڵپەسێردراوی دەمێننەوە، چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا هەوڵبدرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نەوتی بۆ دابینکردنی بودجە و مووچە.

  • ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ى بریكاره‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌؛ چووه‌ته‌ قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه‌

  • قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر مووچه‌؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون

  • یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا

  • وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

  • بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟

  • بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

سەرەکی