2025-12-16 5600 جار خوێنراوەتەوە

مووچه‌ى مانگى 10 چى به‌سه‌رهات‌و به‌غدا بڕیارى چى داوه‌؟

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دەڵێت، ناردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانى هه‌رێم، هیچ گرفتێکی بۆ دروستنەبووەو ناردنی پارەکەش دەکەوێتە دوای 25ی مانگ.

مووچەخۆرانی هەرێم تائێستا تەنها مووچەی مانگی 9یان لەلایەن بەغداوە بۆ خەرجکراوە، هاوکات لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند دەنگۆیەک بڵاوکرانەوە کە گرفت بۆ مووچەی مانگی 10 دروستبووەو ناردنی ئەو پارەیە لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوادەکەوێت.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق، کە لەهەمووان زیاتر ئاگاداری زانیاری لەبارەی مووچەیە ڕایگه‌یاند، "مووچەی مانگی 10 هیچ کێشەو گرفتێکی بۆ دروستنەبووە، لیستی مووچە وردبینی بۆکراوەو گرفتی نییە، ناردنی پارەکەش بۆ مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە دوای 25ی ئەم مانگە".

ئه‌وه‌شى وت، "کاتێک حکومەتی عێراق دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی خۆی دەکات‌و مووچەی دوو بۆ سێ وەزارەت دەدات، ئەوکات مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانیش دەنێرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ بەغدا نێردراو سبەینێ ده‌گاته‌ وەزارەتی دارایی عێراق.

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

  • ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەركەوتووە

  • سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان

سەرەکی