2025-10-30 3369 جار خوێنراوەتەوە

دۆخێکی نائاسایی لەدیمەنی سیاسیی عێراقدا ده‌رده‌كه‌وێت

ڕاپۆرتێك ئاشكرایده‌كات، لەدڵی ئەو گۆڕەپانانەی کە هاواری (نیشتمانێکمان دەوێت)یان لێوە دەهات، بۆ ناو هۆڵەکانی ئەو حزبانەی کە هەمیشە وەک هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکان وەسفدەکران، ئەمڕۆ دۆخێکی نائاسایی لەدیمەنی سیاسیی عێراقدا دەرکەوتووە.

لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019، خۆپیشاندان لەبەغداو شارەکانی خوارووی عێراق دەستیان پێکرد، هۆکارەکەشی ناڕەزایەتی بوو لەخراپی خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا، ئاوو خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دیکە، بێکاری زۆر بەتایبەت لەناو گەنجاندا، بڵاوبوونەوەی گەندەڵیی کارگێڕی لەزۆربەی دامودەزگاکانی حکومەتدا.

دوای شەش ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی تشریندا کە هۆشیاریی گشتییان داڕشتەوە، ئێستا هەندێک لەسیمبولەکانیان بەرەو هاوپەیمانیکردن لەگەڵ ئەو هێزانە دەڕۆن کە خودی ئامانجی تووڕەیی شەقام بوون.

ئەم گواستنەوەیە لای هەندێک وەک گۆڕانکارییەکی ڕەوا دەردەکەوێت، بەڵام لای هەندێکی دیکە وەک پاشەکشە لەبنەماکانی شۆڕش‌و تێکەڵبوونێکی وردە وردە لەگەڵ پێکهاتەی دەسەڵاتدا.

ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن لەبەدواداچوون بۆ ئەو گۆڕانکارییە هەوڵیانداوە ئەم دۆخە شی بکه‌نه‌وه‌ بەبەدواداچوون لەڕێگەی ئەو پەرلەمانتارانەی خۆپیشاندانەکانی تشرین بەخەڵکیان ناساندن‌و ئێستا ئاڕاستەی سیاسیی خۆیان گۆڕیوە، هەندێکیان چوونەتە ناو هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان (بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی).

ژمارەیەکی دیکەشیان چوونەتە ناو هاوپەیمانیی ئەلئەساس (بەسەرۆکایەتیی موحسین ئەلمەندەلاوی)، چەند کەسێکیش چوونەتە ناو هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی)‌و یەکێکی دیکەشیان بۆ نێو هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی (بەسەرۆکایەتیی عەمار حەکیم)، زۆربەشیان ڕەتیانکردەوە لێدوان بدەن یان وەڵامێکی لاوازیان دایەوە.

لەپشت ئەم هەڵوێستانەوە پرسیاری گەورە شاراوە هەن؛ ئایا تشرین پاکییەتی سەرەتایی خۆی لەدەستدا؟ ئایا دروشمی "گۆڕانکاریی لەدەرەوە" گۆڕاوە بۆ پڕۆژەی "کاریگەر لەناوەوە"؟ ئاڕاستەکان دەریانخستووە کە ئەوەی ڕوودەدات گەشەسەندنێکی سیاسیی سرووشتی نییە، بەڵکو دەرکەوتنی ئەو ڕاستییەیە کە هەندێک لەوانەی سواری شەپۆلی تشرین بوون، دروستکەری نەبوون، بەڵکو وەبەرهێنەر بوون تێیدا.

نیسان ئەلزایر پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی ئیمتیدادو کاندیدی ئێستای هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ناڕەزایەتی دەربڕی کاتێک پرسیاری لێکرا لەبارەی گواستنەوەی لەحزبێکی دەرکەوتووی تشرینەوە بۆ حزبێکی تەقلیدی.

ئەلزایر وتوویه‌تى، "هەر سیاسەتمەدارێک دیدگایەکی هەیە، پێویست ناکات پاساو بۆ ئەوە بهێنێتەوە بۆچی چوویتە ئێرە یان ئەوێ"، وتیشی:"من ڕێگه‌ی گەیشتن بەئامانجی کۆماری دیاریدەکەم".

ئەلزایر لەهەڵبژاردنی خولی پێنجەم 26 هەزارو 889 دەنگی بەدەستهێناو بەڵێننامەیەکی شەرەفی لەچوارچێوەی ئیمتیداد واژۆکردبوو بۆ دادگاییکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران، کارکردن بۆ ئاشکراکردنی گەندەڵی، هەموارکردنی دەستوور، گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی‌و ڕەتکردنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران.

موشرق ئەلفەرەیجی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی "نازل ئاخز حەقی" کە لەخۆپیشاندانەکانی 2019 سەریهەڵداو کاندیدی ئێستای هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان (بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی)، لەوتووێژێکدا وتوویه‌تى، "ئێمە پەنامان بۆ هەمان سیستمی حوکمڕانی نەبردووە، بەڵکو هاوپەیمانیمان لەگەڵ حزبێک کردووە کە مێژووی سیاسییەکەی زۆر درێژ نییە، تەیار ئەلفوراتەین کە سوودانی سەرۆکایەتی دەکرد پشتگیریی خۆپیشاندانەکانی تشرینی دەکرد".

لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019، خۆپیشاندان لەبەغداو شارەکانی خوارووی عێراق دەستیانپێکرد، لەبەرامبەر داواکاریی خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەتووندی وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە، بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران‌و هەزاران کەسیش برینداربوون، خوێناویترین ڕۆژەکانی خۆپیشاندانەکان لەپارێزگای زیقار بوو.

  • پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات

  • دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم

  • دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە

  • لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟

  • کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە

  • قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات

  • شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

  • دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟

سەرەکی