5   کاتژمێر پێش ئێستا 2235 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ڵوێستێك له‌په‌رله‌مانى توركیاوه‌ هه‌مووانى شۆك كرد

پەرلەمانتارێکی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) ڕایدەگەیه‌نێت، کشانەوەو بایکۆتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ بەشدارینەکردن لەشاندی چوون بۆ ئیمراڵی، کاریگەری لەسەر پڕۆسەکە نابێت‌و پێشبینیدەکات ڕۆژی دووشەممە بەو هۆیەوە شەپۆلێکی دەستلەکارکێشانەوە لەنێو ئەو پارتە دەستپێبکات، دەشڵێت:"ئەردۆغان ئامادەیە سەری خۆیشی لەو پێناوەدا دابنێت".
 
محەممەد موفتی پەرلەمانتاری ئاکپارتی لەبارەی بڕیاری لیژنەی پەرلەمان بۆ سەردانیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەئیمراڵی‌و هەڵوێستی نەرێنی جەهەپە، ڕەخنەی تووندی لەپارتی گەلی کۆماری گرت.
 
"ئاگری شەڕ خەریکە دەکوژێتەوە" 
پەرلەمانتارە کوردەکە پێیوایە دۆخەکە بەرەو "ئارامی" دەچێت‌و هەڵوێستی جەهەپە "جێگەی سەرسوڕمانە، ئەم دوو سێ ڕۆژە ئێمەش زۆر سەرمان سووڕماوە، چونکە ئەمە ئاگرێکی گەورە بوو، ئێستا خەریکە دەکوژێتەوە، هەر کەسێک ئاوی پێدا بکات، سبەی دوو سبەی قازانجی لێدەکات، چونکە گەل سوودی لێ دەبینێت".
 
موفتی هەروەها وتیشی: "ئێستا خوێن ناڕژێت، هەزارن ساڵە ئێمە پێکەوەین‌و گەل برایەتیی خۆی تاوەکو ئەمڕۆی هێناوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو بۆ سێ مانگە کوشتن‌و خوێنڕشتن وەستاوە، وەکو ئامەژەیەک بۆ وەستانی شەڕی نێوان سوپای تورکیاو گەریلاکانی پەکەکە لەناوچە سنوورییەکانی کوردستان.
 
ئەو پێیوایە، جەهەپە رۆڵێکی "نەرێنی" دەگێڕێت‌و دەپرسێت:"جەهەپە چی دەکات؟ من نازانم، تەمەنم 70 ساڵی تێپەڕاند، تائێستا لەمێژووی تورکیادا نەمبینیوە جەهەپە سوودێکی بۆ تورکیا، بۆ کورد یان بۆ تورک هەبووبێت، بەڕاستی هیچ سوودێکم لێی نەبینیوە".
 
گومان لەدۆستایەتیی جەهەپە بۆ کورد 
سەبارەت بەوەی ئایا ئەو هەڵوێستەی جەهەپە کاریگەری لەسەر دەنگدەرانی کورد دەبێت، پەرلەمانتارەکەی ئاکپارتی پێیوایە جەهەپە "سەلماندی دۆستی کورد نییە، هەموو گەل تێگەیشت جەهەپە دۆستی کورد نییە، لەبەرئەوەی پارتەکە دەڵێت ناڕۆم بۆ ئیمراڵی‌و لەهەمانکاتدا دەڵێت من دۆستی کوردم، ئەم دوو شتە یەکناگرنەوە".
 
پێشبینیی دەستلەکارکێشانەوە لەنێو جەهەپە
موفتی ئاشکرایکرد، زانیاری هەیە لەسەرئەوەی بەهۆی نەناردنی نوێنەریان بۆ لای ئۆجەلان، نیگەرانی لەنێوخۆی جەهەپەدا دروستبوون‌و پێشبینیکرد لەڕۆژی دووشەممەوە ناڕەزایەتییەکان دەربکەون.
 
موفتی وتی:"بڕوام وایە، دووشەممەو ڕۆژانی دواتر، دەستلەکارکێشانەوەی زۆر ڕوودەدات، خەڵکێکی زۆر پێی دەڵێن، ئێمە لەگەڵ ئێوە نین".
 
سەبارەت بەسووربوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر پرۆسەکە، موفتی بەدەربڕینێکی بەهێز وتی:"سەرۆک ئەردۆغان ئامادەیە سەری خۆیشی لەسەر ئەمە دابنێت، ئەو بەخۆی ئەم بابەتەی هێناوەتە ئاراوەو بەپشتیوانیی خوا تەواوی دەکات".
 
ئەگەر هەیە جەهەپە پەشیمان ببێتەوە؟ 
سەبارەت بەکاتی ڕۆیشتنی شاندەکە بۆ ئیمراڵی، موفتی ئاماژەی بەوەکرد، ڕەنگە چەند ڕۆژێک دوابکەوێت بۆ ئەوەی دەرفەتێک بەجەهەپە بدرێت ئەگەر پاشگەز ببنەوە.
 
لەوبارەیەوە وتی:"بڕوام وایە هەفتەیەکی دیکە شاندەکە دەڕۆن، سەرەتا وتیان زوو دەڕۆن، بەڵام ئەمڕۆ وا دیاربوو ڕەنگە چەند ڕۆژێک درەنگ بکەوێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە ئەگەر هەیە پارتی گەلی کۆماری پەشیمان ببێتەوەو بڵێت منیش دێم".
 
ڕۆژی هەینی کۆمیسیۆنی پاڵپشتیی نیشتمانی، برایەتی‌و دیموکراسی لەپەرلەمانی تورکیا بەزۆرینەی 32 دەنگ بڕیاریدا شاندێک بۆ دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕەوانەی ئیمراڵی بکات، لەدەنگدانەکەدا مەهەپە، ئاکپارتی، دەم پارتی‌و چەند پارتێکی دیکە بەبەڵێ دەنگیاندا، بەڵام جەهەپە بایکۆتی کرد.

  • هه‌ڵوێستێك له‌په‌رله‌مانى توركیاوه‌ هه‌مووانى شۆك كرد

  • بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • شیعه‌كان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیارێك ده‌ده‌ن‌و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى لێ ده‌سه‌ننه‌وه‌

  • 600 ملیار دۆلار پێشوازیى له‌شازاده‌ى جێنشینى سعودیه‌ كرد

  • سوودانى بێهیوا ده‌كرێت له‌ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆك وه‌زیران

  • دیارترین سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق چین؟

  • كورسییه‌كى هه‌ولێر پارتى‌و یه‌كێتیى به‌جیا په‌لكێشى به‌غدا ده‌كات

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ ئاشكراده‌كرێت

  • جوڵه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیان پێكرد.. ئایا هاوپه‌یمانى سێقۆڵى دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌؟

سەرەکی