6   کاتژمێر پێش ئێستا 12372 جار خوێنراوەتەوە

ئیراده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمانى مه‌زڵوم عه‌بدى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

دواى ئه‌وه‌ى له‌سۆشیال میدیا هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌، مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) فه‌رمانیكردووه‌ به‌هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى ئیداره‌ى خۆسه‌رو به‌تایبه‌ت دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیه‌كان هه‌ڵبكرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسیى ڕۆژئاواى كوردستان له‌ڕێگه‌ى ئیراده‌وه‌ زانیاریى له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان به‌ئیراده‌ى ڕاگه‌یاند، "چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ له‌سه‌ر ته‌واوى دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان به‌سیاسیى‌و خزمه‌تگوزاریى‌و سه‌ربازییه‌وه‌، ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵكراوه‌، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و وێنانه‌ به‌ژێرى ده‌ستكرد (AI) درووستكراوه‌و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕوونیكرده‌وه‌، "ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها له‌سه‌ر بیناى دامه‌زراوه‌ سیاسییه‌كانى سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردى سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌ ـ نزیك له‌مه‌سعود بارزانى) هه‌ڵكراون".

ئه‌وه‌شى وت، "ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ر به‌ئیداره‌ى خۆسه‌ر هه‌ڵنه‌كراوه‌و سوریاش ڕێگه‌نادات هه‌ڵبكرێت، بۆیه‌ جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ڵكردنى ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بیناى دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كان بنه‌مایه‌كى ڕاستى نییه‌و به‌ژیرى ده‌ستكرد دروستكراون".

ئه‌و وێنه‌یه‌ى به‌ژیرى ده‌ستكرد درووستكراوه‌

  • زانیارییه‌كى سه‌نجڕاكێش.. فەرەنسا كرێى 50 ساڵى خێزانێكى عێراقى قه‌رزاره‌

  • عێراق ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان‌و سووریا به‌خه‌نده‌قى سێ مه‌ترى جیاكرده‌وه‌

  • ئیراده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمانى مه‌زڵوم عه‌بدى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • چه‌كدارێكى فه‌ڵه‌ستینى ته‌قه‌ له‌سوپاى ئیسرائیل ده‌كات‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌كوژرێت

  • له‌ئێران ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى به‌په‌له‌ ده‌كات

  • زیاتر له‌ 300 خوێندكارو مامۆستا ڕفێندران

  • ئۆجه‌لان په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ زانیاریی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ئاشكراده‌كرێت

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

سەرەکی