3   کاتژمێر پێش ئێستا 2665 جار خوێنراوەتەوە

زانیارییه‌كى سه‌نجڕاكێش.. فەرەنسا كرێى 50 ساڵى خێزانێكى عێراقى قه‌رزاره‌

نەوەی خاوەنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لەبەغدا، نامەیەکی ئاڕاستەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کردووە، داوایکردووە دەستوەردان لەو دۆسیە یاساییە بکات کە لەدادگای پاریس بۆ وەرگرتنەوەی مافی چەند ساڵەیان تۆماریان کردووە.

فیلیپ خوزام یەکێک لەمیراتگرانی خاوەنى باڵەخانەی باڵیۆزخانەی پێشووی فەرەنسا لەعێراق، لەنامەیەکدا بۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، نووسیویەتی، "جەنابی سەرۆک، هەرگیز نەدەبوو بگەینە ئەم ئاستە، ئێمە داوای نزیکەی 21.5 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو لەحکوومەتی فەرەنسا دەکەین، ئەمەش بەهۆی نەدانی کرێی باڵەخانەکەمان بۆ ماوەی نزیکەی 50 ساڵ".

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان خاوەنی دێرینی باڵەخانەکەن، جووی عێراقین، لەکۆتایی ساڵی چلەکاندا ناچاربوون عێراق بەجێبهێڵن‌و کۆچبکەن بۆ کەنەدا، دوای چەند ساڵێک باڵیۆزی فەڕەنسا لەعێراق، ساڵی 1964 گرێبەستی بەکرێگرتنی لەگەڵیان واژۆکردوەو باڵەخانەکەی بەکرێ لێگرتوون.

فیلیپ خوزام جەختیکردووەتەوە، باڵەخانەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لەبەغدا موڵکی بنەماڵەی ئەوانە، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 50 ساڵە، چەندینجار داواکاریمان ئاڕاستە حکوومەتی فەرەنسا کردووە، بەڵام فەرەنسا ڕەتیدەکاتەوە قەرەبووی خێزانەکەم بکاتەوە.

ئه‌وه‌شى وتووه‌، بەبیانووی داگیرکردنی نایاسایی موڵکەکەمان، دەپرسم، بۆچی حکومەتەکەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە عێراق - نەک فەرەنسا - دەسەڵاتی تایبەتی بەسەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەکەتدا هەیە؟ ئەوە ئاشکرایە کە فەرەنسا ناتوانێت موڵکێکی ئەم شێوەیە داگیربکات، دڵنیام لەقووڵایی دڵتەوە لەگەڵ ئێمە هاوڕایت...

هەروەها داوای لەماکرۆن کردووە دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی حکومەتی فەرەنسا بەبێ دواکەوتنی زیاتر قەرەبووی خێزانەکەیان بکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکوومەتی فەرەنسا ڕێککەوتنی بەکرێگرتنی ئەو موڵکەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق واژۆکردووە، چونکە خاوەنە دێریینەکانی ئەو باڵەخانەیە بەپێی یاساکانی عێراق، سەبارەت بەو جولەکانەی وڵاتەکەیان جێهێشتووە، مافی خاوەندارێتییان لێوەرگیراوەتەوە.

ژان پیێر مێنارد پارێزەری داواکاران، لەکۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا ڕایگەیاندووە، بەداخەوە حکوومەتی فەرەنسا باڵەخانەیەکی داگیرکردووە کە هی خۆی نییە..

ئەو پارێزەرە لەمانگی ئایاری 2025، سکاڵای یاسایی لەدادگای کارگێڕیی لەپاریس تۆمارکرد، دواتر لەشوباتی 2025، داوای دانیشتنی خێرای دادگای کرد، بەپێی وتەی مێنارد، تائێستا هیچ وادەیەک بۆ دانیشتنەکە دیارینەکراوەو دیاریش نییە حکوومەتی فەرەنسا مافی خاوەن موڵکی باڵیۆزخانەکەیان لەعێراق دەداتەوە یاخود نا. 



  • زانیارییه‌كى سه‌نجڕاكێش.. فەرەنسا كرێى 50 ساڵى خێزانێكى عێراقى قه‌رزاره‌

  • عێراق ته‌واوى سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاواى كوردستان‌و سووریا به‌خه‌نده‌قى سێ مه‌ترى جیاكرده‌وه‌

  • ئیراده‌ له‌باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان به‌فه‌رمانى مه‌زڵوم عه‌بدى زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • چه‌كدارێكى فه‌ڵه‌ستینى ته‌قه‌ له‌سوپاى ئیسرائیل ده‌كات‌و له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا ده‌كوژرێت

  • له‌ئێران ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش داواى هاوكارى به‌په‌له‌ ده‌كات

  • زیاتر له‌ 300 خوێندكارو مامۆستا ڕفێندران

  • ئۆجه‌لان په‌یامێكى گرنگ بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ زانیاریی له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق ئاشكراده‌كرێت

  • حزبی دەعوە بە فەرمی نوری مالکی بۆ سەرۆک وەزیران کاندید دەکات

سەرەکی