3   کاتژمێر پێش ئێستا 3248 جار خوێنراوەتەوە

بەواژۆی پزیشکیان تومەنی ئێرانی هەڵوەشایەوە

سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاری لابردنی چوار سفری سەر دراوی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەرکردو کۆتایی بەتومەن هێناو خستیە بواری جێبەجێکردنەوە.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەمەرسومێکی کۆماری فەرمانی بەبانکی ناوەندی وڵاتەکەی کرد، هەمواری یاسای بانکی ناوەندیی جێبەجێبکات کە ناوەڕۆکەکەی تایبەتە بەلابردنی چوار سفر لەسەر دراوی نیشتمانی (ڕیاڵ).

بەپێی یاساکە یەکەی فەرمیی پارەی نیشتمانیی ئێران دەبێتە ڕیاڵ‌و یەکەی بچوکتریشی دەبێتە قڕان، کە 100 قڕان بەرامبەرە بەیەک ڕیاڵ‌و ناوی تومەن لەسەر پارەی نیشتمانیی ئێران نامێنێت.

لەمەرسوومە کۆمارییەکەدا ئەوەش هاتووە، کە دەبێت بانکی ناوەندیی بەپێی ماددەی 123ی دەستوری وڵاتەکە، لەنزیکترینکاتدا گۆڕانکارییەکان جێبەجێبکات‌و نرخی ئاڵوگۆڕ لەچوارچێوەی سیستەمی دراوی باودا ڕێکبخات.

  • بەواژۆی پزیشکیان تومەنی ئێرانی هەڵوەشایەوە

  • عێراق ده‌ستده‌كات به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 11

  • بڕیار له‌ 100 هه‌زار دیناره‌كه‌ ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟

  • عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه‌ ده‌فه‌وتێت

  • حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن

  • كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت

  • نرخی نەوت دابەزی

  • بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد

  • سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت

سەرەکی