2   کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ ئیخوان موسلمینی بە تیرۆریست ناساند

ئیرادە میدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرمانێکی جێبەجێکردنی نوێی واژۆ کرد بۆ پۆلێنکردنی ژمارەیەک لقی دیاریکراوی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین وەک ڕێکخراوی تیرۆریستیی بیانی و تیرۆریستی جیهانیی بەتایبەت دیاریکراو. ئەم هەنگاوە نوێیە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توندی ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر تۆڕی جیهانیی بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی نیشان دەدات.

بەپێی فەرمانی جێبەجێکردنەکە و ڕاپۆرتی فەرمی کۆشکی سپی، ترەمپ ڕووبەڕووی ئەو تۆڕە نێودەوڵەتییەی ئیخوان موسلمین دەبێتەوە کە تیرۆر و هەڵمەتەکانی ناسەقامگیری دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت. فەرمانەکە داوا لە وەزیرەکانی دەرەوە، مارکۆ ڕوبیۆ و گەنجینە (خەزێنە)، سکۆت بێسێنت دەکات لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا ڕاپۆرتێکی هاوبەش پێشکەش بکەن سەبارەت بە پۆلێنکردنی هەر لقێکی ئیخوان موسلمین.

فەرمانەکە بە تایبەتی ئاماژە بە لقەکانی ئیخوان موسلمین لە لوبنان، میسر و ئوردن دەکات و دەڵێت: ئەم لقانە بەشدارن لە توندوتیژی یان ئاسانکاری دەکەن و پشتگیری هەڵمەتەکانی ناسەقامگیری دەکەن کە زیان بە ناوچەکانی خۆیان، هاووڵاتیانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنن.

ئەم بڕیارە دوای چەند هەفتەیەک لە فشارەکانی کۆماریخوازان لە کۆنگرێس دێت و هەروەها دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو گرێگ ئابۆت، حاکمی ویلایەتی تێکساس، بەشێک لە لقەکانی ئەو گروپەی لەسەر ئاستی ویلایەتەکە وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی پۆلێن کرد.

شایەنی باسە، پۆلێنکردنی ئیخوان موسلمین وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانی ڕێگە بە واشنتۆن دەدات سەروەت و سامانی ئەو گروپە لە ئەمریکا بلۆک بکات و قەدەغەی گەشتکردن بەسەر ئەندامەکانیاندا بسەپێنێت، ئەمەش کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر چالاکییەکانیان لەسەر ئاستی جیهان دەبێت.

پرۆسەی پۆلێنکردنەکە، کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپیشدا هەوڵی بۆ درا، ئێستا بە فەرمی دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لێبکەوێتەوە.

  • دەوڵەت باخچەلی: ئۆجەلان کلیلی پرۆسەکەیە

  • فەرمانبەرانی هەرێم لە چاوەڕوانی چارەنووسی دوو مووچەی کۆتایی ساڵدان

  • ترەمپ ئیخوان موسلمینی بە تیرۆریست ناساند

  • مه‌رجى نوێ بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • لیژنەكه‌ى پەرلەمانى توركیا دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

  • په‌یامێك له‌مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌توركیاو دیدارى ئۆجه‌لان

  • شاندی پەرلەمان بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

  • بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

سەرەکی