2   کاتژمێر پێش ئێستا 7586 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەكه‌ى پەرلەمانى توركیا دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان زانیاریى ئاشكراده‌كات

دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى لیژنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیا له‌ئیمراڵى‌و كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رێنى بوونى كۆبونه‌وه‌كه‌.

به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى لیژنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا کە لەئیمراڵی‌و دواى كۆتاییهاتنى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاندووه‌، "ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ڕاگه‌یه‌نراوى كۆمسیۆنى هاوپشتی نیشتمانی‌و برایەتی‌و دیموکراسیه‌ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "کۆمسیۆنه‌كه‌ لەیەکەم کۆبوونەوەی لە 5ی ئابی 2025وه‌ تائێستا 18جار كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و له‌كۆتا كۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاردانى بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان‌و بڕیاره‌كه‌ش ده‌نگى زۆرینه‌ى به‌ڵێى به‌ده‌ستهێنا، له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 24ى 11ى 2025، شاندەکە گه‌یشته‌ دوورگه‌ى ئیمراڵی‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چڕوپڕى له‌جۆرى (ئێف-ی) ئەمنی بەرزی داخراوى ئه‌نجامدا".

باس له‌وه‌شكراوه‌، لەو چوارچێوەیەدا لێدوانی ورد سەبارەت بەپرسیارەکان سەبارەت بەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار لەسوریا وەرگیرا، جگە لەو لێدوانانەی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە 27ی شوباتدا، دوابەدوای بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی‌و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیك، کە داوایکرد په‌كه‌كه‌ خۆی هەڵبوەشێنێتەوەو چەک دابنێت".

له‌كۆتاییشدا ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ڵێت، "لەئەنجامی کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی‌و بەهێزکردنی برایەتی‌و دیدێکی ناوچەیی کاریگەری ئەرێنی لەسەربوو، لەڕووی پێشکەوتنەوە ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهاتووەو بەردەوامیشدەبین لەڕێبازە یەکلاکەرەوەکان بۆ گەیشتن بەئامانجەکانی".

ئەندامانی وه‌فده‌كه‌ پێکهاتبون لەگوڵستان کڵچ کۆچی غیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، حوسێن یایمان یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی‌و فەتحی یەڵدز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی‌و هەڵبژاردن، به‌ڵام جەهەپە كه‌ گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیایه‌، لەوه‌فده‌كه‌ بەشدارنەبوو.

  • مه‌رجى نوێ بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • لیژنەكه‌ى پەرلەمانى توركیا دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

  • په‌یامێك له‌مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌توركیاو دیدارى ئۆجه‌لان

  • شاندی پەرلەمان بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

  • بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

  • چەکدارانی دیمەشق دیسان هێرشیان کردەەوە سەر هەسەدە

  • قەرەیلان: پەکەکەمان لەپێناو چارەسەر هەڵوەشاندەوە و دەبێت شاندەکە بچێتە لای ئۆجەلان

  • عەلی لاریجانی: جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل چارەیەک نەماوە

سەرەکی