2   کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

فەرمانبەرانی هەرێم لە چاوەڕوانی چارەنووسی دوو مووچەی کۆتایی ساڵدان

ئیرادە میدیا

لە کاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی مانگی تشرینی دووەم، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگی ئەیلولیان وەرنەگرتووە، ئەمەش نیگەرانی و نادڵنیاییەکی زۆری لەسەر چارەنووسی مووچەکانی کۆتایی ساڵ دروست کردووە.

شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن بەهۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەگەری زۆرە فەرمانبەرانی هەرێم تەنها 10مووچە لە کۆی 12 مووچەی ئەم ساڵ وەربگرن، بەمەش مووچەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم نادرێت.

دواکەوتنی مووچەی مانگی ئەیلول لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕێی نووسراوی فەرمیی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بۆ خەرجکردنی مووچەکە، چونکە تا ئێستا تەنها بڕیاری زارەکی لەسەر ئەم پرسە هەبووە. بەپێی سەرچاوەکان، ئەم چاوەڕوانییە لە کاتێکدایە کە پرسی مووچەی هەرێم لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا نەخراوەتە ڕوو.

لە لایەکی دیکەوە، کێشەی کەمی نەختینە لە بەغدا، کە کاریگەری لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی گشتیی عێراق داناوە و مانگانە زیاتر لە 7.3 تریلیۆن دیناری پێویستە، ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی دواکەوتنی ناردنی پشکی هەرێم.
سەرچاوەکان لە هەرێم پێشبینی دەکەن کە بەغدا لە کۆتایی هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە بنێرێت و ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژی 27ی تشرینی دووەم ڕەنگە مووچەی ئەیلول بگاتە دەست مووچەخۆران.

سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی کە ڕووبەڕووی هەرێم بوونەتەوە، لە مانگی ئەیلولەوە هەرێمی کوردستان دەستی بە ڕادەستکردنی نەوتی خۆی لە ڕێگەی سۆمۆوە کردووە، هەروەها لە هەفتەی ڕابردووشدا 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کردووە، لە کاتێکدا پێویستی مانگانەی بە نزیکەی یەک تریلیۆن دینارە بۆ مووچە.

شارەزایانی ئابووری هۆشداری دەدەن کە بەهۆی کێشە و گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە بە هەڵپەسێردراوەیی ماونەتەوە و لەبەرچاوگرتنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەگەری زۆر هەیە حکومەتی فیدراڵی پابەند نەبێت بە ناردنی شایستەی دارایی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم بۆ هەرێم.

  • دەوڵەت باخچەلی: ئۆجەلان کلیلی پرۆسەکەیە

  • فەرمانبەرانی هەرێم لە چاوەڕوانی چارەنووسی دوو مووچەی کۆتایی ساڵدان

  • ترەمپ ئیخوان موسلمینی بە تیرۆریست ناساند

  • مه‌رجى نوێ بۆ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • لیژنەكه‌ى پەرلەمانى توركیا دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • سه‌رۆكی ڕێكخراوێكى گه‌وره‌ى سویدی: ئیسلام له‌وڵاتى ئێمه‌ جێگه‌ی نابێته‌وه‌

  • په‌یامێك له‌مه‌زڵوم عه‌بدیه‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌توركیاو دیدارى ئۆجه‌لان

  • شاندی پەرلەمان بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

  • بەرگری شارستانی هەرێم: ئەم ساڵ 61 كەس لە ئاودا خنكاون

سەرەکی