2   کاتژمێر پێش ئێستا 3004 جار خوێنراوەتەوە

دوایین زانیاریى له‌باره‌ى كاته‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانییه‌وه‌

وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، دوای هێرشەكەی سەر كیڵگەی غازی كۆرمۆر، ئێستا دەتوانین تەنها 6 بۆ 8 كاتژمێر كارەبا بدەینە هاووڵاتییان.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر2700  تاوەکو 3000 مێگاوات كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە.

كەمال محەمەد راشیگەیاند، ئێستا دەتوانن 6 بۆ 8 کاژێر کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەین.

سەبارەت بەغازی ماڵانیش، وەزیری كارەبا وتی، "بۆ هەفتەیەك غازمان هەیە، بۆیە بەهیچ شێویەك غازی ماڵان گران نابێت".

لەكۆتاییدا ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر هێرشەكە تەنها زیانی بەر كۆگاكانی كێڵگەكە گەیاندبێت، ئەوا لەماوەی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوودا كارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.

درەنگانی شەوی ڕابردوو كاتژمێر 11:30 بە چەند مووشەكێك هێرشكرایەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆرو بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر كێڵگەكە كەوت، هەروەها كارەبای نیشتمانی بەشێكی زۆری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پچڕا.

  • وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ڕه‌وشى كاره‌باوه‌ زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • باڵیۆزخانەی ئەمریكا له‌باره‌ى هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر هاته‌ده‌نگ

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى كاته‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانییه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌هه‌سه‌ده‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر كۆرمۆر

  • قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: به‌نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆ كارده‌كه‌ن

  • کارەبا کەی ئاسایی دەبێتەوە؟ وەزیر کاتەکەی ئاشکرادەکات

  • هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

  • دانەغاز: موشەک بەر عەمبارێکی گاز کەوتووە

سەرەکی