49   خولەک پێش ئێستا 1329 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا له‌باره‌ى هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر هاته‌ده‌نگ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەڕاگەیەنراوێكدا سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر كێڵگەی كۆرمۆر دەكات‌و جەختدەكاتەوە، ئەوان ئامادەن هاوكاری پێشكەشبكەن بۆ پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان.

لەڕاگەیەنراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا هاتووە، "ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەتوندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لەسلێمانی دەکات".

ئه‌وه‌ش هاتووە، "ئێمە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌و هاوبەشانی دیکە هاوڕاین لەداواکردن لەحکوومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە لەئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە کە دوایین هەوڵە لەزنجیرەیەک هەوڵی لایەنە خراپەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق‌و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لەهەرێمی کوردستان".

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەڕاگەیەنراوەكەدا وتوویەتی، "ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لەهەوڵەکان بۆ پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان".

ئەوەش هاتووە، "جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لەبەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی‌و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن‌و مووشەک‌و ڕۆکێتەکان، بخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە".

  • وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ڕه‌وشى كاره‌باوه‌ زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • باڵیۆزخانەی ئەمریكا له‌باره‌ى هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر هاته‌ده‌نگ

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى كاته‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانییه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌هه‌سه‌ده‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر كۆرمۆر

  • قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: به‌نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆ كارده‌كه‌ن

  • کارەبا کەی ئاسایی دەبێتەوە؟ وەزیر کاتەکەی ئاشکرادەکات

  • هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

  • دانەغاز: موشەک بەر عەمبارێکی گاز کەوتووە

سەرەکی