53   خولەک پێش ئێستا 1584 جار خوێنراوەتەوە

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ڕه‌وشى كاره‌باوه‌ زانیاریى ئاشكراده‌كات

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، تیمەكان بەدرێژایی ئەمڕۆ سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی كێڵگەی كۆرمۆر بوون لەدوای هێرشەكان، هەروەها سبەینێ هەینی دەبێتەوە كە چەند كات پێویستە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخەكەو گەڕانەوەی كارەبای نیشتمانی بۆ دۆخی ئاسایی.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "بەهێرشەکەی شەوی ڕابردوو ئەمە یانزەهەمین جارە کە زۆربەی جارەکان لەڕێگەی درۆن هێرشدەکرێتەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر".

ڕاشیگەیاند، "لەدەرئەنجامی ئەو هێرشە ترسنۆكەدا بەڕێژەیەکی زۆر زیان بەر خەزانی غاز کەوتووە، تیمەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی ئەمرۆ پێنجشەممە لەدوای ڕووداوەکە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە بوون".

پێشەوا هەورامانی وتیشی، "سبەینێ هەینی بەدیاریکراوی ڕووندەبێتەوە كە چەند کاتمان پێویستە بۆ ئەوەی بزانین کەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەکەینەوە، بەڵام هەوڵی تەواو دەدەین شەوو ڕۆژ کاربکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا".

وتەبێژی حكوومەتی هەرێم هەروەها وتی، "پێویستە گەرەنتی بدرێت لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵ ئەمکارە دووبارە نابێتەوەو ئەوانەی ئەنجامیانداوە ناوو لایەنی پاڵپشتیکارییان ئاشکرابکرێت‌و توندرین سزابدرێن".

جەختیشیكردەوە، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێتە دواوە لەپڕۆژەو کارە گەورەکانی‌و داهاتووی ئێمە بەکاری ترسنۆکانە لەناو نابرێت‌و ڕووناکی بەسەر تاریکی سەردەکەوێت، هەروەها ئیرادەو خەونی میلـلەتی ئێمە بۆ بونیادنان لەئارەزووی تێکدەرانەی تاریکپەرستان گەورەترە".

  • وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ڕه‌وشى كاره‌باوه‌ زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • کونسوڵخانەی ئەمریكا له‌باره‌ى هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر هاته‌ده‌نگ

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى كاته‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانییه‌وه‌

  • هۆشدارییه‌كى به‌په‌له‌ له‌هه‌سه‌ده‌وه‌

  • نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئه‌و لایه‌نه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیكرده‌سه‌ر كۆرمۆر

  • قوباد تاڵه‌بانى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: به‌نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوخۆ كارده‌كه‌ن

  • کارەبا کەی ئاسایی دەبێتەوە؟ وەزیر کاتەکەی ئاشکرادەکات

  • هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

  • دانەغاز: موشەک بەر عەمبارێکی گاز کەوتووە

سەرەکی