2025-11-29 1027 جار خوێنراوەتەوە

زیانى هه‌ر ڕۆژێك وه‌ستانى به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌كۆرمۆر ئاشكراده‌كرێت

 به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگه‌ی ئیكۆ عێراق كه‌ تایبه‌ته‌ به‌كاروباری ئابوریی ئاشكرایكردوه‌، بۆ هه‌ر ڕۆژێك وه‌ستانى به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌كۆرمۆر زیاتره‌ له‌حه‌وت ملیۆن دۆلار، ده‌شڵێت:"پێش هێرشەکە، ڕۆژانە 530 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتیی بەرهەمهێندراوه‌".

ڕوانگەی ئیکۆ عێراق ڕاپۆرتێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆمۆره‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەی غازی کۆرمۆر لەهەرێم، زیانی دارایی ڕۆژانە گەیشتوەتە 7.41 ملیۆن دۆلار".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، "کێڵگەی کۆرمۆر پێش هێرشەکە، ڕۆژانە 530 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتیی بەرهەمدەهێنا کە نرخی یەک ملیۆن پێ سێجا نزیکەی 10 هەزار دۆلارە، جگە لەوەش، ڕۆژانە 1,580 تۆن غازی (LPG)و نزیکەی 22 هەزار بەرمیل غازی کۆندێنسەیت (Gas Condensate)ى بەرهەمدەهێنا".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "ئەم زیانانە تەنها بریتی نین لەوەستانی بەرهەمهێنان، بەڵکو کرێی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان، تێچوی هێڵەکانی گواستنەوەو کەمبونەوەی بەرهەمی کارەباش دەگرێتەوە".

دوای گەڕانەوەی ئەو وه‌فده‌ى بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکە سەردانی هەرێمی کردبوو، سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندوه‌، ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانی بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆ دوای 72 کاتژمێر ئاشکرادەکرێت.

کاتژمێر 11:30ی شەوی 26ی ئه‌م مانگه‌، هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسنووری قەزای چەمچەماڵ‌و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگرێکی گەورە لەکۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمى بەڕێژەی 80% کەمكرده‌وه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرایانكردوه‌، بۆ تاقیكردنەوەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی غاز، هه‌شت تانكەر غازی شل لەكێڵگەی كۆرمۆرەوە نێردرا بۆ دەرەوەی کێڵگەکە.

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

  • رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

  • دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

سەرەکی