2025-11-29 1956 جار خوێنراوەتەوە

دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، دانە غاز داوای گەرەنتی دەکات، چونکە ترسی ئەوەی هەیە هەرکاتێک دەست بەهەناردەکردنی غاز بۆ ویستگەکانی کارەبا بکاتەوە دووبارە هێرشبکرێتەوەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

شەوی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، کاتژمێر 11:30ـی شەو، هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەچەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی دابەزی‌و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەڕۆژێکدا کەمبووەوە بۆ پێنج کاتژمێر.

سەرچاوەیەکی ئاگادار وتى: کۆمپانیای دانە غاز دەستی بەبەرهەمهێنانی غاز کردووەتەوە، بەڵام بۆ ڕەوانەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا داوای گەرەنتی دەکات، چونکە دانە غاز مەترسی ئەوەی هەیە هەرکاتێک دەست بەهەناردەکردنی غاز بۆ ویستگەکانی کارەبا بکات دووبارە هێرشبکرێتەوەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هەرکاتێک غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕەوانە بکرێت، لەماوەی یەک کاتژمێر غاز دەگاتەوە وێستگەکانی کارەباو دەست بەبەرهەمهێنانی کارەبا دەکرێت، لەماوەی 24 کاتژمێریش پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە دۆخی پێش هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر.

هەناردەکردنی غازی شل (LPG) لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ شارەکان دەستی پێکرد، ئەو غازە بۆ غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل و کارگەکان بەکاردەهێنرێت.

نیوەڕۆی دوێنێ هەینی 28-11-2025، شاندێكی باڵای ئەمنیی كوردستان و عێراق بۆ لێكۆڵینەوەی لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، سەردانی كێڵگەكەیان لە سنووری چەمچەماڵ كرد و ماوەی دوو كاتژمێر بە ئامادەبوونی تیمێكی پسپۆری سەربازی و ئەمنی و نوێنەری كۆمپانیای دانە غاز كۆبوونەوە، شاندە باڵاكە ئەندامانی لیژنە باڵاکە پێکهاتوون لە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق. حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وابڕیارە ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکانی بە ئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆ دوای 72 کاتژمێر لە کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکرێت. 

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

  • زیانە نەبینراوەکەی کاره‌ساته‌که‌؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

  • هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و  سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

سەرەکی