چوارچێوەی هەماهەنگی
1     کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەبارەی حکومەتی داهاتوو دەدات

ناوەندی هەواڵ

چوارچێوەی هەماهەنگی قۆناغی دانوستان دەگۆڕێت بۆ بڕیاردان و کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلادەبێتەوە و پێکهێنانی حکومەت دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەبچێت بۆ درێژەدان بە پرسی حکومەتی داهاتوو.

سەڵاح بوشی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی لە قۆناغی دانوستانەوە چووەتە قۆناغی بڕیاردان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران.

بەوتەی ئەو ئەندامەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەموو هەوڵێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەوەیە کە بۆشایی یاسایی و دەستوریی لە وڵاتدا دروستنەبێت لەبارەی پێکهێنانی حکومەت، وتویشیەتی لەگەڵ هێنانەکایەی حکومەتێکی سەقامگیر و بێکێشە و بەربەستی سیاسیین.

هاوکات، عەلی دیفاعی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی، لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق ڕایگەیاندووە، کۆبونەوەی ئەمڕۆ گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبێت و قۆناغی دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی حکومەت دەگۆڕێت بە قۆناغی بڕیاردان.
 
20 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا تێپەڕیوە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەت و یەکلاکردنەوەی پۆستی سێ سەرۆکایەتیەکە چڕکراونەتەوە، کە سەرۆکوەزیران بۆ شیعە و سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە و کوردیش پۆستی سەرۆککۆماری لادەبێت بەڵام  تا ئێستا دیارنییە کامە لایەنی کوردیی، پارتی یان یەکێتی پۆسەتەکە وەردەگرێت.

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەبارەی حکومەتی داهاتوو دەدات

  • مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بینینی ئۆجەلان دەچنە توركیا

  • وەزارەتی ئەوقاف هەڵسەنگاندن کۆمپانیاکانی حەج ئەنجام دەدات

  • سودانی و تۆم باراك تاوتوێی سه‌قامگیری و ئاسایشی سوریا ده‌كه‌ن

  • راپۆرتی کۆتایی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر دەدرێت بە سودانی

  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئیدانەی رووداوەکانی گوندی لاجان دەکەین

  • "سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆده‌بنه‌وه‌"

  • سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق: سوپای پاسداران بۆردوومانی هەرێمی نەكردووە

  • له‌باره‌ى موشه‌كبارانى هه‌رێمه‌وه‌ سوپاى پاسداران ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

سەرەکی