1     کاتژمێر پێش ئێستا 5179 جار خوێنراوەتەوە

جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سەرلەبەری ئەو تۆمەت‌و چەواشەکاریانە ڕەتدەکەینەوە"، ده‌شڵێت، "هەر لێرەوە پێیان دەڵێین بەئەشکەنجەدان‌و ئازاردانی تاکی کوردو هێنانیان بۆسەر شاشەی تەلەفزیۆن‌و هەڵبەستنی درۆو بوختان، ناتوانن بڕوا بەخەڵکی کوردستان بهێنن، چونکە گەلی کورد ئاشناو شارەزای پیلان‌و درۆکانیانە".

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتیی
سەبارەت بەدرۆو ناڕاستی دەزگا بەدناوەکەی پاراستنی پارتی، لێرەوە سەرلەبەری ئەو تۆمەت‌و چەواشەکاریانە ڕەتدەکەینەوەو ڕایدەگەیەنین، تۆمەت‌و چەواشەکاریەکانی دەزگای پاراستنی پارتی ناتوانێت ڕووی ڕەشی خیانەتەکانیان‌و فرۆشتنی خاک‌و کوشتنی ڕۆڵەی کورد سپی بکەنەوە، هەر لێرەوە پێیان دەڵێین بەئەشکەنجەدان‌و ئازاردانی تاکی کوردو هێنانیان بۆسەر شاشەی تەلەفیزیۆن‌و هەڵبەستنی درۆو بوختان، ناتوانن بڕوا بەخەڵکی کوردستان بهێنن، چونکە گەلی کورد ئاشناو شارەزای پیلان‌و درۆکانیانە.

هەر لێرەوە بەخەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنین، سەرانی ئێوەن دامودەزگاکانی دەوڵەت بەبەرژەوەندی خۆتان‌و کوڕو نەوەی نەوەکانتان بەکاردەهێنن هەرکاتێک ترستان لێ بنیشێت.

مێژوی ئێمەش شاهیدی دەدات، لەدەستپێکی شەڕی داعش ئێمەو ڕۆڵەی هەرکیان بوین بەگیانی خۆمان بەرگریمان لەدامودەزگاکانی دەوڵەت کرد، ئێوەش بێ شەرمانە لەبەردەم تیڤی دەتانگوت "ڕاکردنیش دەبێت".

داوا لەڕێکخراوە نێودەوڵەتی‌و ناوخۆییەکان دەکەین بۆ ڕاستی‌و دروستی درۆکانی دەزگای پاراستن داوای بەڵگەی پێویست بکەن نەک باوەڕ بەچەواشەکاریەکانیان بکەن، هەر دادگایەکی نیودەوڵەتی بێلایەن هەبێت ئامادەین بێینە دادگا با هەموو خەڵکی کوردستان بزانێت کێ لەسەر حەقە، هەموو جیهانیش بزانێت کە هێنانە سەرشاشەی گەنجێکی هەرکی‌و ئەوەی ناچارکراوە بیڵێت، هیچ ئەسڵ‌و ئەساسێکی نییە.

هەموولایەکیش دڵنیادەکەینەوە کە ئەم بابەتەی دەزگای پاراستن بۆ ناکۆکی زیاتر نێو ماڵی هەرکیانە.

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی هەرکیان
چیایی چارچەل هیچکات نزم نابێت‌و هەر بەبەرزی دەمێنێتەوە
شەرمەزاری بۆ ناحەزانی هەرکی‌و هەرکیاتی
نوسینگەی سەرۆک مەرجەعی هەرکیان 
جەوهەرمحێدین ئاغاهەرکی

  • وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ئه‌وانه‌ى كێلى قه‌برى كریستیانه‌كانى شێواندووه‌ تێكده‌رن

  • زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرابوو.. دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر کۆرمۆر سزادران

  • عێراق موڵك‌و پاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع بلۆك ده‌كات

  • سوپای ئیسرائیل: 40 چەکداری حەماس لەتونێلەکاندا مابوونەوە کوژراون

  • جه‌وهه‌ر ئاغاى هه‌ركى وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌

  • یاسر ئەبو شەباب كوژرا

  • سه‌رجه‌م تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرانه‌وه‌

  • حكومه‌تى عێراق خێراترین ڕادیۆى تۆماركردو له‌بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌زبووه‌وه‌

  • په‌یامێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌

سەرەکی