دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان
2026-01-12 379 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

ناوەندی هەواڵ

دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵا لەسەر مەلا مەزهەر تۆماردەکات دژی قسەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و دەستەکە دەڵێت قسەکانی دژی ماف و ئازادییەکانی ژنانە.
 
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بەیانێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سکاڵا لەسەر مەلا مەزهەر تۆماردەکەن دژی ئەو قسانەی لەبارەی ژنانی شەڕڤان کردی بە سوکایەتی دژی ژنان ناویان بردوە.
دەستەی مافی مرۆڤ وتویەتی، "بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر، بە ناوی (مەلا مەزهەر تاهیر)، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاوکردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات، ناوبراو لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی کەم کردووەتەوە لە ماڵەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە کە ئەرکەکەی تەنها لە ماڵەوەیە
ئەو وتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینەکانە، وپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە؛ بۆ ئەو مەبەستە دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و ناوبراو ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە لەبەر ئەوەی وتەکانی مەلا مەزهەر دژی ماددەی 14ی دستوری عێراقە کەئەم ماددەیە بەڕوونی باس لە ئەوە دەکات کە یەکسانی هەیە لەبەینی ژن و پیاو."

دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردوە، کە دەبێت وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە.

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی