2026-01-11 159 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت ئەگەر ئەمەریکا هێرش بکات ئەوا تارانیش بنکە و بارەگاکانیان لە ئیسرائیل و ناوچەکە و کەشتییەکانیان دەکەنە ئامانج.

محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی پەرلەماندا وتی، لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکادا بۆسەر ئێران، تارانیش دەستەوەستان نابێت و گورزی بەهێز لە واشنتن دەدات لە ناوچەکە.

قاڵیباف  ڕاشیگەیاند، با ئەمەریکا هێرش بکات ئەوکات ئێمەش لە زەوییە داگیرکراوەکانی ئیسرائیل و غەززە و ناوچەکە بنکەکانی سوپای ئەمریکا و کەشتییەکانیان ئامانجی ئێران دەبن و پارێزراونابن.

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پێشتردا ڕایگەیاند: ئەوان بەچڕی چاودێریی دۆخی ئاڵۆزی ئێران و خۆپیشاندانەکان دەکەن و هەروەها هۆشداری داوەتە ئێران کە نابێت خۆپێشاندەران بکوژێت و ئامادەیی ئەمەریکاشی بۆ هاوکاریی گەلی ئێران دەربڕیوە.

  • سی پی جەی: ساڵی 2025 خوێناویترین ساڵ بووە بۆ رۆژنامەنووسان

  • توندوتیژی خێزانی لە عێراق بە ڕێژەی 150% زیادی کردووە

  • ناوی ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

سەرەکی