2 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
"مێتا" ئەپڵیكەیشنی "مەسنجەر" دادەخات
ناوەندی هەواڵ
كۆمپانیای مێتا لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ ڕێكخستنەوەی خزمەتگوزارییەكانی، بڕیاری دا ئەپڵیكەیشنی سەربەخۆی "مەسنجەر" دابخات، بەوەش بەكارهێنەران ناچار بكات بۆ نامەگۆڕینەوە بگەڕێنەوە بۆ نێو پلاتفۆڕمی سەرەكیی فەیسبووك.
كۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند: بەنیازە كۆتایی بە كارەكانی ئەپڵیكەیشنی سەربەخۆی "مەسنجەر" بهێنێت. بەپێی بڕیارەكە، لە مانگی نیسانی 2026 بەدواوە، ئەو بەرنامەیە چیدیكە لە فرۆشگاكانی ئەپڵیكەیشن بەردەست نابێت و كار ناكات.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی "TechCrunchٔ"ی تایبەت بە هەواڵە تەكنەلۆژییەكان، ئەو بەكارهێنەرانەی كە مەسنجەر بەبێ هەبوونی هەژماری فەیسبووك بەكاردەهێنن، تەنها لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی مۆبایلەوە دەتوانن درێژە بە گفتوگۆكانیان بدەن. سەبارەت بە پاراستنی مێژووی چاتەكانیش، بەكارهێنەران دەتوانن مێژووی گفتوگۆكانیان بگەڕێننەوە بە بەكارهێنانی ئەو كۆدە نهێنییەی (PIN) كە پێشتر لە كاتی دروستكردنی نوسخەی یەدەگ (Backup) لە مەسنجەردا داخڵیان كردووە.
ئەم بڕیارە شەپۆلێكی ناڕەزایەتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە، بەتایبەتی لای ئەو كەسانەی كە هەژماری فەیسبووكەكانیان ناچالاك كردووە و تەنها بۆ مەبەستی پەیوەندی مەسنجەریان بەكارهێناوە. شارەزایانی تەكنەلۆژیا پێیان وایە ئەم هەنگاوەی مێتا بۆ كەمكردنەوەی تێچووەكانە، چونكە بەڕێوەبردنی یەك سەكۆی یەكگرتوو (فەیسبووك و مەسنجەر پێكەوە) ئاسانتر و هەرزانترە لە چاكسازیكردن لە دوو ئەپڵیكەیشنی جیاوازدا.
خزمەتگوزاریی نامەگۆڕینەوەی فەیسبووك مێژوویەكی پڕ لە گۆڕانكاری هەیە:
٢٠٠٨: بە ناوی “فەیسبووك چات” دەستی پێكرد.
٢٠١١: وەك ئەپڵیكەیشنێكی سەربەخۆ بە ناوی “مەسنجەر” ناسێندرا.
٢٠١٤: فەیسبووك بە زۆر نامەگۆڕینەوەی لە ئەپە سەرەكییەكە لابرد بۆ هاندانی خەڵك بۆ بەكارهێنانی مەسنجەر.
٢٠٢٣: مێتا پاشگەزبووەوە و دەستی كردەوە بە تێكەڵكردنەوەی هەردوو خزمەتگوزارییەكە.
٢٠٢٦: بڕیاری كۆتایی بۆ داخستنی یەكجاری ئەپە سەربەخۆكە درا.
ئەم گۆڕانكارییە نیشانەی گۆڕانی ستراتیژی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی تەكنەلۆژیایە بەرەو دروستكردنی “سۆپەر ئەپ” كە هەموو خزمەتگوزارییەكان لە یەك شوێندا كۆدەكاتەوە.
-
"مێتا" ئەپڵیكەیشنی "مەسنجەر" دادەخات
|
-
"ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە"
|
-
ئۆجەلان بۆ تورکیا: لە پرۆسەی ئاشتی دەکشێمەوە
|
-
هەڵوێستی روسیا لەئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێران چی دەبێت؟
|
-
تورکیا بە نیازە عێراق و سوریاش دژ بە پەکەکە تێوەبگلێنێت
|
-
لەنێوان بازگەی کەڵەوانان و پیرەمەگرون چی روویدا؟
|
-
ئێران لەبەردەم دوو هەفتەی چارەنوسسازدا
|
-
عومهر ئیلخانیزاده: له هێرشه درۆنییهكهی ئەمشەودا پاسهوانێكم شههید بووە
|
-
ئوستورالیا رێگە بە گەڕانەوەی چەند ئەندامێكی داعش بۆ وڵاتەكەی نادات
|
|
|
|