4 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
چارەنوسی ئاگربەست لە مەترسیدایە؛ دوای ئەوەی ئەمریكا كەشتییەكی ئێرانی دەستبەسەرداگرت
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوەكان لەسەر ئاگربەستی ئێران و ئەمریكان، دوای ئەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێراندا گرتووە لە نزیك بەندەرەكانی ئێران و گەرووی هورمز، كە هەوڵیداوە ئەو گەمارۆیە تێكبشكێنێت كە ئەمریكا بەسەریدا سەپاندووە.
پێدەچێت هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاگربەستی هەمیشەیی لەسەر زەوییەكی لەرزۆك بن، لەكاتێكدا ئێران ڕایگەیاندووە بەشداری لە گەڕی دووەمی دانوستاندا ناكات، لەكاتێكدا ئەمریكا دەیەوێت پێش رۆژی 21 ی نیسان واتە سبەینێ سێشەممە رێككەوتن لەنێوانیان بكرێت.

میدیاكانی ئێران دەڵێن، تاران ڕەتیكردووەتەوە بەشداری دانوستانی نوێ بات، ئاماژە بەو هەڕەشە نوێیانەی ئەمریكا و بەردەوامیی گەمارۆی دەریایی بۆسەر وڵاتەكە، لەگەڵ مەرجە قورسەكانی.
درەنگانی شەوی ڕابردوو بە كاتی ئەمریكا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ئێران و عێراق، ئەمریكا ڕایگەیاند تەقەیان بەسەر كەشتییەكدا كردووە كە ئاڵای ئێرانی بەسەرەوە بووە، كە بەرەو بەندەر عەباس چووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند ئێستا دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئێراندا گرتووە.
سوپای ئێران دەڵێت ئەو كەشتییە لە چینەوە هاتووە، میدیاكانی ئێرانیش لە زاری وتەبێژێكی سەربازییەوە ڕایانگەیاندووە هێزە چەكدارەكانی ئێران بەمزوانە وەڵامی ئەو دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە لەلایەن سوپای ئەمریكاوە دەدەنەوە.
بەڵام پاكستان كە خولی یەكەمی دانوستانەكانی لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەبرد، بەردەوامە لە ئامادەكاری بۆ گەڕی دووەم، سەرەڕای ڕووداوی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە.
دوو سەرچاوەی ئەمنیی پاكستان ئاشكرایانكردووە، دوو فڕۆكەی بارهەڵگری ئەمریكا لە جۆری سی 17 دوێنێ لە یەكێك لە بنكەكانی پاكستان نیشتووەتەوە، كە كەرەستەی ئەمنیی و ئۆتۆمبێلی تێدابووە وەك ئامادەكاری بۆ گەیشتنی وەفدی ئەمریكا.

دەسەڵاتدارانی شارەوانی ئیسلام ئابادیش قەدەغەی هاتوچۆیان لەو ناوچەیەی پێشتر گەڕێكی دانوستانی تێدا بەڕێوەچوو ڕاگەیاندووە، لەنزیك هۆتێل سیرینا هێزێكی زۆری ئەمنییان بڵاوەپێكردووە و داواشیان لە سەرجەم نیشتەجێیانی هۆتێلەكە كردووە چۆڵی بكەن.
ئەو جەنگەی 28 ی شوباتی 2026 لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكرد گەورەترین شۆك بوو بۆ ئابوری جیهان، هەرچەندە لە هەشتی نیسان ئاگربەست بۆ دوو هەفتە ڕاگەیەندرا، بەڵام هەشت هەفتەیە كاریگەری ئەو جەنگە بەردەوامە و گەرووی هورمز كە رێرەوی 20% ی نەوت و وزە و كەلوپەلی جیهانییە بە داخراوی ماوەتەوە.

-
ئیسرائیل بۆچی توركیا وەك ئێرانێكی نوێ دەبینێت؟
|
-
كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت
|
-
چارەنوسی ئاگربەست لە مەترسیدایە؛ دوای ئەوەی ئەمریكا كەشتییەكی ئێرانی دەستبەسەرداگرت
|
-
ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات
|
-
ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟
|
-
هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن
|
-
ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە
|
-
هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت
|
-
لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك
|
|
|
|