3   کاتژمێر پێش ئێستا 181 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ چاوەكان لەسەر نوسینگەی عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەن، بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەك بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەنجام بدات، پێشبینیش دەكرێت لایەنەكان بگەنە رێككەوتن لەوبارەیەوە.

پێشتر چەند جارێك دواخرا

ئەو كۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت پێشتر چەند جارێك دواخرا، چونكە لایەنە شیعەكان كۆك نەبوون لەسەر كاندیدێكی دیاریكراو، بۆیە بەوتەی سەرچاوە سیاسییەكان جارێكی تر ئەو پرسە دەخرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

لەوبارەیەوە، عەلی عەبدولئەمیر جوحی، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە رۆژنامەی "سەباح" ی ڕاگەیاندووە:دواخستنی دواین كۆبوونەوە ڕەنگدانەوەی كۆتا بژاردەی كاندیدی سەرۆكوەزیرانە، ئاڕاستەكە بەرەو ئەوەیە گەورەترین كوتلە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی پرسەكە یەكلا بكەنەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ دووبارەكردنەوەی ویلایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق.

لەبەرامبەردا، لایەنە سیاسیەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت دەكەنەوە ناكۆكیەكان هێشتا سەبارەت بە شێوازی حكومەتی داهاتوو بەردەوامن، بەشێك لە لایەنە شیعەكان داوای كەسایەتییەك دەكەن هەموان لەسەری كۆك بن، كە بتوانێت ئیدارەی قۆناغی داهاتوو بدات، لەكاتێكدا ئاڵۆزی سیاسی و ناوخۆیی هەیە و فشارەكانیش لە دەرەوە زیادیانكردووە.

یەكلاكەرەوە و گرنگ

لەلایەن خۆیەوە، زەهرا سەدر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە یەكلاكەرەوە و گرنگ ناودەبات. جەختیش دەكاتەوە ئەمە نمونەی پێشكەوتنی قۆناغەكەیە بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران.

بەوتەی زەهرا سەدر، بۆ رۆژنامەی "سەباح" ی ڕەسمی عێراق، دواخستنی كۆبوونەوەی پێشووی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی بووە، بە ئامانجی ئەوەی هەڵوێستی كۆتایی خۆی ڕوونتر بكاتەوە، ئایا سور دەبێت لەسەر ئەوەی وەك كاندید بمێنێتەوە یاخود دەكشێتەوە و ڕێگە دەدات كاندیدێك بێتە پێشەوە كە ڕەزامەندی هەموو لایەنەكانی لەسەر بێت.

بەوتەی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە، بڵاوكردنەوەی ناوی ئەو كاندیدانەی سازشیان كردووە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەواڵی ڕەتكردنەوەی كشانەوەی نوری مالیكی لە كاندیدبوون لەلایەن حزبی دەعوە، پرسەكەی هێنایەوە چوارگۆشەی یەكەم، "هیوادارین كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەنجامی هەبێت و یەكلاكەرەوە بێت".

11 ی ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە نزار ئامێدی وەك سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا، ئەمەش ڕێگای كردەوە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیران و تا 26 ی ئەم مانگە مۆڵەتی دەستورییە بۆ یەكلاكردنەوەی.

 

  • ئیسرائیل بۆچی توركیا وەك ئێرانێكی نوێ دەبینێت؟

  • كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی؛ چاوەڕوان دەكرێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت

  • چارەنوسی ئاگربەست لە مەترسیدایە؛ دوای ئەوەی ئەمریكا كەشتییەكی ئێرانی دەستبەسەرداگرت

  • ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

  • ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟

  • هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن

  • ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت

  • لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك

سەرەکی