10   کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟

ناوەندی هەواڵ

دوو دەیەیە دارایی عێراق بەستراوەتەوە بە ئەمریكاوە، هەموو مامەڵەیەكی عێراق كە پێویستی بە دۆلارە، دەبێت لە رێگەی بانكی فیدراڵی یەدەگی نیویۆرك FRBNY ەوە بكرێت.

ئەو بانكە راستەوخۆ داهاتی مانگانەی نەوتی عێراقی بۆ دەڕوات، زۆربەی یەدەگی دراوی بیانی عیراقی بە كاش و قەواڵە لەلایە، عێراق بێدەسەڵاتە بەرامبەر بڕیارەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ پرسی نەناردنی دۆلاری كاش ئەمساڵ بە فڕۆكە بۆ عێراق دروستە.

دۆلاری كاشی بانكی ناوەندیی عێراق لەماوەی سێ مانگدا چەند كەمیكردووە؟

دۆلاری كاشی بانكی ناوەندیی عێراق لەماوەی سێ مانگدا بە بڕی 478 ملیۆن دۆلار كەمیكردووە، بەشێوەیەك دراوی بیانی عێراق كە زۆربەی دۆلارە لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ دا لە 1.18 ملیار دۆلارەوە بۆ 693 ملیۆن دۆلار كەم بووەتەوە، واتە دۆلاری كاش بە بڕی 478 ملیۆن دۆلار كەمیكردووە، ئەمەش یەكسانە بەو بڕەی سێ مانگ جارێك بە فڕۆكە بۆ عێراق دەنێردرێت.

هەروەها ئەمەش دەریدەخات ئەمساڵ تاوەكو 19ی نیسان دۆلاری كاش نەهاتووە، سەرەڕای ئەوەی بانكی ناوەندیی عێراق دووجار داوایكردووە.

ئەو هۆكارە بنەڕەتیانەی بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی دۆلاری كاش

ئەو هۆكارە بنەڕەتیانەی بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی دۆلاری كاش، سزادانی 14 بانكی تایبەتی عێراق لە 2023 ، ئەویش لەلایەن نووسینگەی كۆنترۆڵكردنی داراییە بیانییەكانی خەزێنەی ئەمریكا، لەگەڵ فراوانبوونی كەلێنی دراوی بیانی لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندیی بەردەوامی زیادبوونی كورتهێنانی بودجەی ساڵانە.

چەند هۆكارێكی تریش هەن، لەوانە زیادبوونی یەدەگی زێڕ لە بەرامبەر قەواڵە داراییەكان پابەندبوون و پشكنینی زیاتر بۆ مامەڵە داراییەكانی عێراق، پشتبەستنی عێراق بە بانكی فیدراڵی یەدەگی نیویۆرك، كە پەیوەستە بە نوێكردنەوەی ئەو بڕیارەی دەبێت دۆلاری بەدەستهاتووی نەوتی عێراق بچێتە ئەمریكا، چونكە سەرەڕای هەڵگرتنی ئەو چاودێری بەندی حەوت، كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە لە 2011 ەوە لەسەر عێراقە، لە دوو دەیەی رابردووشدا هەموو سەرۆكێكی ئەمریكا بڕیارەكەی نوێكردووەتەوە و عێراقی لەڕووی داراییەوە بەستووەتەوە بە ئەمریكاوە.

میكانیزمی هاتنەوەی دۆلاری ئەمریكی

 رێگای یەكەم، لە بانكی نیویۆركەوە بۆ بانكی ناوەندیی عێراق بە دوو جۆرە، كۆمپانیای سۆمۆ نەوت دەفرۆشێت و كڕیارەكان بە دۆلار پارە دەدەنە بانكی نیویۆرك، دواتر ئەم پارەیە دەچێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق، پاشانیش بڕی پارەی بەدەستهاتوو دەخرێتە سەر هەژماری بانكی Iraq2 كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بەڕێوەدەبرێت.

میكانیزمی هاتنەوەی دۆلاری ئەمریكی

 رێگای دووەمی ئەوەیە، پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە بانكی ناوەندیی عێراق، ئیتر پرۆسەی كڕین و فرۆشتنی دۆلار و دینار لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندیی عێراق دەكرێت، وەزارەتی دارایی داهاتەكەی دەكاتە دینار و بانكی ناوەندیی عێراقیش خەرجییەكانی دەكاتە دۆلار.

  • بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟

  • بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

سەرەکی