10   کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

داعش چۆن سودی لە رێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا بینیوە ؟

ناوەندی هەواڵ

ناوچەی جزیرەی سوریا لەنێوان دێرەزور و ڕەقە و حەسەكە، كە بەشێكی زۆری بیابانە، جارێكی تر بووەتەوە بە مەیدانی سەرەكیی تاقیكردنەوەی تواناكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئێستا كێبڕكێی لەگەڵ حكومەتی سوریا دەستپێكردووە تا لە ڕووی كۆمەڵایەتیی و جوگرافییەوە دەستكەوت بەدەست بهێنێت.

لە كشانەوەی ئەمدواییەی سوپای ئەمریكا و لێكتێگەیشتن و رێككەوتنەكانی نێوان هەسەدە و حكومەتی دیمەشق، داعش توانیویەتی سود لە گەڕانەوەی دەسەڵاتی حكومەت بۆ ئەو ناوچانە ببینێت كە پێشتر هەسەدە تێیدا باڵادەست بوو، ترسی هۆزە عەرەبەكانی قۆستووەتەوە لە سیاسەتی حكومەتی ناوەند و دەیەوێت لەناو دانیشتوانی ئەو ناوچانە و تەنانەت كەمپەكانیش ئەندامانی خۆی زیاد بكات و بە رێكخستنیان بكات.

هەرچەندە ئێستا داعش چووەتە قۆناغی چەقبەستوویی و خەوتنەوە، بەڵام ئەمە وەك قۆستنەوەی هەلەكە دەبینرێت بۆ ئەوەی دووبارە سود لەهەر بۆشاییەك بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیەكانی ببینێت.

هەرچەندە تواناكانی داعش تائێستا دەرنەكەوتوون وەك ساڵانی 2014 تا 2017، بەڵام بە ڕای چاودێران ئەو توانایانە هەرچەند بن، بەشی ئەوە دەكات كێشە بۆ حكومەتی دیمەشق دروست بكات، كە لە هەناوی گروپە چەكدارەكانەوە دروستبووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوریا زنجیرەیەك پێكدادان و ڕووداوی ئاڵۆزی بەخۆوە بینی، بەتایبەت لە باكوری رۆژهەڵات و ناوچە كەناراوەكان و باشوری وڵاتەكە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەسەدە و دیمەشق هەیە لە ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵات تاڕادەیەك ئارامی بەخۆوە بینیوە، هەرچەندە ئەو ناوچانەی لە رەقە و دێرەزور و حەسەكە لەلایەن هەسەدەوە چۆڵكراون، ناوبەناو سەرهەڵدان و ناڕەزایەتی هۆزە عەرەبەكانی تێدا ڕوودەدات، هەر ئەمەشە وایكردووە داعش لە بۆسەدا بێت و بیەوێت هاوشێوەی ساڵی 2014 سود لە ئاڵۆزیەكانی عیراق و سوریا وەربگرێت و جارێكی تر بەشێك لە خاكی ئەو دوو وڵاتە بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی.

  • داعش چۆن سودی لە رێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا بینیوە ؟

  • ئەمریكا مەبەستی لە كام چەكانەیە كە دزراون و چی لایەنێكی كوردی و عێراقی ئەو كارەیان كردووە؟

  • دواین زانیاریی لەبارەی رێككەوتن و ئاگربەست؛ ترەمپ: گەمارۆ زیاتر لە بۆردومان ئێران دەترسێنێت

  • ترەمپ باسی ڕێككەوتن دەكات و میدیای ئەمریكا و ئێرانیش  دەهۆڵی جەنگ دەكوتن

  • سێ سیناریۆكە چین؟؛ جارێكی تر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریكا ناردنی دۆلار و هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ عێراق راگرتووە

  • دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان ناڕوونە

  • توركیا پێشوازی لە هەڵبژاردنی توركمانێك وەك پارێزگاری كەركوك دەكات

  • هەر كاندیدێك خۆی بە بژاردەی رێبەری نوێ دەزانێت؛ ئەندامانی چوارچێوە خۆزگە بە سەردەمی قاسم سولەیمانی دەخوازن

سەرەکی