5 کاتژمێر پێش ئێستا
195 جار خوێنراوەتەوە
ئۆجه‌لان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه؛ خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان كوردان ئه‌ركێكی مێژووییه
له په‌یامێكدا كه بۆ 24 ه مین جڤاتى گشتیی كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كوردستانى ناردووه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانكراوى په‌كه‌كه ده‌ڵێت، خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان كوردان ئه‌ركێكی مێژووییه.
گه‌لی كورد به قۆناغێكی گرنگی مێژوویی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت
له په‌یامه‌كه‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا هاتووه، گه‌لی كورد به قۆناغێكی گرنگی مێژوویی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت. كورد كه سه‌دان ساڵ ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی نكۆڵی، له‌ناوبردن، پارچه‌كردن و بێ ستاتۆیی بوونه‌ته‌وه، به قوربانیدانێكی مه‌زنه‌وه ئیراده‌ی ئازادیی خۆی پاراست، توانستی سیاسه‌تی خۆی گه‌شه‌پێدا، بوونه‌ته دینامیكی جڤاكیی هه‌ره گرنگی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئیدی ناكرێت باس له هاوكێشه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوین بكرێت و حساب بۆ كورد نه‌كرێت و ئیراده‌یان به نه‌بوو له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
رێبه‌رى زیندانكراوى په‌كه‌كه و کورد ده‌ڵێت، ئه‌م راستییه به‌رپرسیارێتی نوێی بۆ كوردان له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. پێش هه‌موو شتێك، به‌ره‌وپێشبردنی كه‌لتووری دیالۆگ و دانوستاندن و خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان كوردان ئه‌ركێكی مێژووییه. یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كورد ئامانجێكی وه‌ها نییه كه‌وا ته‌ڤگه‌رێكی سیاسی، پارتێك یان لایه‌نێك به‌ته‌نیا بیهێنێته‌دی. ئه‌م یه‌كێتییه ته‌نیا ده‌توانرێت به هه‌وڵ و كۆششی هاوبه‌شی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان، ڕۆشنبیران، ژنان، گه‌نجان و دینامیكه جڤاكییه‌كانی كورد بونیادبنرێت.
چیتر رێگه به‌وه نه‌درێت كوردان دژ به‌یه‌كتری به‌كاربهێنرێن
رێبه‌رى زیندانكراوى په‌كه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، یه‌كێتی دیموكراتیانه‌ی كورد،پێشخستنی هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شه له مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كاندا كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان به بنه‌ما وه‌ربگرێت، چیتر رێگه به‌وه نه‌درێت كوردان دژ به‌یه‌كتری به‌كاربهێنرێن و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به ئه‌قڵییه‌تێكی هاوبه‌ش بپارێزرێن، پێویسته هه‌موو ئه‌مانه له پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه بێت.
"رێگای تێپه‌ڕاندنی نه‌سازان و لێكترازانه‌كانی ڕابردوو، شه‌ڕ و پێكدادان نییه، به‌ڵكو قسه‌كردن و گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی هاوبه‌شه. ده‌بێت فیكری كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیش وه‌ك گوزارشتكردن له دامه‌زراوه‌بوونی ئه‌و پێداویستییه ببینرێت". عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان وا ده‌ڵێت.
بژارده‌ی مێژوویی به‌رده‌م گه‌لی كورد ته‌نیا گفتوگۆ له‌سه‌ر ستاتۆ نییه
ڕێبه‌رى زیندانكراوى په‌كه‌كه له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، بژارده‌ی مێژوویی به‌رده‌م گه‌لی كورد هه‌ر ته‌نیا گفتوگۆ له‌سه‌ر ستاتۆ نییه، به‌ڵكو پرسى سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی چۆن بونیاد بنرێت؟ تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی، ئازادیی گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئازادیی گه‌لانی دیكه تاوتوێ ده‌كات، ئامانجه‌كه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان نییه، به‌ڵكو ژیانی هاوبه‌شه، پارچه‌كردن نییه به‌ڵكو یه‌كێتی دیموكراتیانه‌یه.
پاراستنی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی هه‌موومانه
له كۆتای په‌یامه‌كه‌شیدا ڕێبه‌رى زیندانكراوى په‌كه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویستییمان پێی هه‌یه، هاوكات له‌گه‌ڵ پێویستیی رۆحی به‌هێزی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی نێوان كوردان، پشتیوانی و هاوپشتیی دیموكراتیانه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و بۆچوونێكی هاوبه‌شی داهاتووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی بونیاد بنرێت. هه‌ربۆیه، گه‌ڕانی كوردان له‌پێناو یه‌كێتی دیموكراتی، پاراستنی ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌هێزكردنی به‌ها جڤاكییه دیموكراتییه‌كان به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی هه‌موومانه.
-
گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران
|
-
ملیاره بلۆككراوهكان؛ چۆن ئاسته‌نگى بۆ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران دروستكردووه؟
|
-
گرووپەکانی عێراق چۆن بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن؟
|
-
ئه‌م هه‌فته‌یه شیعه‌كان بۆ پرسی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كۆده‌بنه‌وه
|
-
ئۆجه‌لان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه؛ خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان كوردان ئه‌ركێكی مێژووییه
|
-
باری قورسی ژیان؛ خێزانەكانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوە و توندوتیژی دەبات
|
-
هێشتا سورییەكان یەكەمن؛ ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 هەزار ڕەگەزنامەی بەخشیوە
|
-
ترەمپ لە رێگەی هاوسەرەكەیەوە نەتەنیاهۆی ڕازی كرد پلانی هێرش بۆسەر بەیروت ڕابگرێت
|
-
عێراق بە بیانووی پاراستنی بیرە نەوتەكانی هەرێم، دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت
|
|
|
|