4   کاتژمێر پێش ئێستا 360 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن

ئەنجوومەنی وەزاری بۆ كاروباری ئابووریی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنێت، بە مەبەستی سەردانكردنی دەروازە سنوورییەكان و بەسەركردنەوەی دەروازە و خاڵە سنوورییە نا ڕەسمیەكان، تاوەكو ئەو دەروازانەی مەرجەكانیان تێدایە بكرێن بە ڕەسمی و ئەوانی تریش دابخرێن.پرسی 120 ملیارەكەش ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا.

 فالح ساری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی دانیشتنی پێنجەمی ئەنجومەنی وزاری ئابوریمان كرد و میوانداری وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كرد بۆ تاوتوێكردنی یەكخستنی باج و رێكارە گومرگییەكان لە دەروازە سنورییەكان.

وەزیری دارایی عێراق دەشڵێت، تەئكیدمان لە گرنگی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان و جێبەجێكردنی سیستەمی (ئەسیكودا) كرد لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان، كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهات و بەهێزكردنی چاودێریكردن و كەمكردنەوەی خۆدزینەوە لە باج.

ئەنجومەن بڕیاریدا لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنێت بۆ ئەنجامدانی رووپێوییەكی گشتگیر لەسەر هێڵی سنووری و دەروازەكان لە هەرێمی كوردستان و دەستنیشانكردنی ئەو دەروازانەی كە مەرجەكانیان تێدایە بۆ ئەوەی پشتیان پێ ببەسترێت، هەروەها داخستنی دەروازە ناپابەندەكان.‏

بەوتەی فالح ساری، فەرمانیان كردووە بە ئامادەكردنی تێنوسێكی یەكگرتوو تایبەت بە لێخۆشبوون و رێگەپێدانە گومرگییەكان، بۆ زامنكردنی یەكخستنیرێكارەكان لە هەموو دەروازە سنورییەكانی عیراق.

وەزیری دارایی عێراق دەشڵێت، لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم باسمان لە میكانیزمەكانی كۆكردنەوەی داهات لە دەروازە سنورییەكان كرد، بڕیارماندا پێشنیارە هاوبەشەكان پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران بكەین بۆ بڕیاردان.

لەلایەكی ترەوە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا كە وەفدی حكومەتی هەرێم بەشداربوون، باس لە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی كراوە، كە پێشتر وەكو پشكی داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عێراق دیاریكراوەو ئێستا حكومەتی هەرێم دەڵێت ئەم رێككەوتنە یاسایی نییەو ئەو بڕە پارەی لەبەردەستدا نییە مانگانە بدات بە بەغداد.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردراوە كەیسی 120 ملیار دینارەكە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و ئەو بڕیاری كۆتایی لێ بدات، ڕەنگە ئەمە ببیتە هۆی ئەوەی ئەم هەفتەیەش دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوابكەوێت.

  • لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌؟

  • چۆن و كێ دەتوانێت مامەڵەی پێوەبكات؟؛ پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران لەبارەی پارە بلۆككراوەكان ڕوونكردنەوە دەدات

  • گومان له‌ تێكه‌ڵكردنى مادده‌یه‌كى نه‌شیاو به‌ ئاردى به‌شه‌ خۆراك له‌ عێراق ده‌كرێت

  • نەوتی زیاتر لە ڕێگەی سووریاوە دەنێرێت؛ وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات هەناردەكردن ئاسایی بكاتەوە

  • بۆچی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت؟

  • پسووڵەی ناڕەسمی ئینتەرنێت ساڵانە زیانی 200 ملیار دینار لە عێراق دەدات

  • پرۆژەی ئەمریكا بۆ زیندووكردنەوەی بۆری نەوتی كەركووك – بانیاس چی لە پشتە؟

  • مووچە و سنوورەکان و نەوت؛ ئەو سێ کێشەیە لەنێوان هەولێر و بەغداد سفر دەکرێنەوە؟

سەرەکی